کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان ، لە سمیناری پژاک -ستۆکهۆڵم

05:03 - 12 رەشەمه 2716

ڕۆژی شەممە رێکەوتی ٢٥ی فوریەی ٢٠١٧ی زایینی، لەسەر بانگهێشتنی کۆمیتەی سوئێدی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک، هەیئەتێکی بەشی پەیوەندییەکانی کومیتەی سوئێدی حیزبی دیموکراتی کوردستان، پێکهاتوو لە هاوڕێیان سیاوەش قەویپەنجە، سەکینە حوسێنی و حەسەن ئەهوەن، بەشداریی سمینارێکیان کرد کە ڕێکخراوی پژاک، بۆ سیامند موعینی هاوسەرۆکی ئەو ڕێکخراوە لە شاری ستۆکهۆڵم پێکی هێنابوو. لەو کۆبوونەوەدا سیامند موعینی وێرای شیکردنەوەی هەلومەرجی ئێستای کوردستان، ئێران و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست، سیاسەتی ڕێکخراوەکەشی لەو پەیوەندییەدا بۆ بەشداران باس کرد. هاوکات لەسەر نیزیکی هێزەکانی کورد بە‌گشتی و کوردستانی رۆژهەڵات بەتایبەتی پێی داگرت.