کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتێکی حێزبی دێموکراتی کوردستان، لە ٢٥مین کۆنگرەی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست لە وڵاتی کۆلۆمبیا

19:23 - 12 رەشەمه 2716

رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢ی مارسی ٢٠١٧ی زایینی بەرانبەر بە ١٢ی ڕەشەممەی ٩٥ی هەتاوی  کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی بە کاتی  باشووری ئەمریکا ٢٥مین کۆنگرەی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست لە وڵاتی کۆلۆمبیا دەستی‌بەکارەکانی  کرد. هاوڕێ "مەولوود سوارە" نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ئەنترناسیۆنالی سۆسیالیست ، ئاگاداری کردینەوە کە ئەم کۆنگرەیە سێ رۆژ دەخایەنێ واتە رۆژانی ٢ و ٣ و ٤ی مارس بەردەوام دەبێ. نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بە یاوەری هەیئەتێکی حیزب  بەشداریی ئەو کۆنگرەیەن. ناوەندی هەواڵی کوردستان وکورد  هەوڵ دەدا لە راپۆرتەکانی دیکە‌دا،  زانیاریی زیاتر لەو پێوەندیە‌دا بخاتە بەدیدەی خوێنەرانی ئازیز