کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

به‌شداریی هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ ده‌سپێکی کۆنگره‌ی ئینتێرناسیوناڵی سۆسیالیست-کۆلۆمبیا

01:53 - 13 رەشەمه 2716

ڕۆژی چوارشەممە ١ی مارسی ٢٠١٧ی زایینی و ڕۆژێک پێش دەستپێکی ٢٥هەمین کۆنگرەی ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست، کۆبوونەوەی شۆڕای سوسیال ئینتێرناسیۆناڵ، بە بەشداریی زۆربەی هەرە زۆری ئەندامان، جێگر و ڕاوێژکارانی ئەو ڕێکخراوە جیهانییە، لە شاری کارتەگینا،ی کۆلۆمبیا دەستی بە کارەکانی کرد. ئەو کۆبوونەوەی بۆ پێداچوونەوە بە دەستووری کاری کۆنگرە دا پێک‌هات. لەو کۆبوونەوەدا چەندین بڕگە و خاڵی گڕینگ کە دەبێ لە دەستووری کاری کۆنگرەدا بچەسپێندرێن کەوتە بەر باس و خواسی ئەندامان. سەرەکیی ترینی ئەو باسانە پەسند کردنی کورتە ڕاپۆرتی پێشوو، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە باری دارایی ڕیکخراوی سوسیالیست ئینتێرناسیۆناڵ و ئەندامەکانی، جێگە و پێگەی ئەندامانی "ئێس ئا"ی و هەروەها قبووڵ کردنی ئەندامەتی چەند ڕێکخراوێک وەک ئەندامی ئەسڵی ئەو ڕێکخراوەیە بوو. لە بڕگەیەکی دیکە ئەو کۆبوونەوەیە داباسێکی تێروتەسەل لە سەر جێگرەکانی ئێس ئای بە لەبەرچاو گرتنی هەڵکەوتی جوگرافی و مافی وەک یەک بۆ هەردووک ڕەگەزەکان و هەروەها باسێکیش سەبارە بە ئەرک و کاری کۆمێسیۆنەکان کرا، ئەوە جگە لەوەی کە بڕیارنامەی سەرەکی کە دەبێ لە کۆنگرە دا پەسند بکرێ پێداچوونەوەی بە سەر دا کرا. بەشێکی دیکەی کاری کۆبوونەوەی دوێنێ تەرخان کرا بۆ باس لە سەر سکرتێری ڕێکخراوەکە و ئەو کەسانەی کە خۆیان بۆ ئەو پۆستە بەربژێر کردووە. باسەکانی کۆبوونەوە زۆر گەرموگوڕ بوون و، ئەندامانی بەشدار، زۆر چالاکانە لە باسەکاندا بەشدار بوون. پێویست بە ئاماژەیە کە هەیئەتێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی هاوڕێیان خالید عەزیزی، ئەندامی ڕێبەری، مەولوود سوارە نوێنەری حیزب لە ئێس ئای و کامەران باڵنوور نوێنەری حیزب لە وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بەشداری ئەو کۆنگرەیەن. هاوکات چەندین ڕێکخراوی کوردستانی دیکەش بەشداری ٢٥هەمین کۆنگرەی "ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست"،ن کە دەکڕی لە ناویاندا ئاماژە بە یەکیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، کومەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و پارتی یەکیه‌تیی دیموکراتیک" پەیەدە" بکەین. جێگەی باسە کە هەیئەتی حیزبمان لە پەڕاوێزی ئەو کۆبوونەوەیەدا ،لەگەڵ هەموو حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییە بەشدارەکان و چەندین حیزب و ڕێکخراوی جیهانی دیداریان نوێ کردەوە.