کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەی گشتی ڕێکخراوی "هەڤکاری پارتە کودستانییەکان" لە هولەند

00:37 - 14 رەشەمه 2716

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٦ فێبرواری  ٢٠١٧ یەکەم کۆبوونەوی ئەو ساڵی ڕێکخراوی هەڤکاری پارتە کوردستانییەکانی هولەند لە شاری ئارنهێم بەڕێوە چوو. لەو کۆبوونەویە دا زۆربەی حیزبەکانی ئەندام بەشدار بوون. دەسپێکی کۆبوونەوەکە بە سرودی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد و پاشان چەند ساتێک بێ دەنگی ڕاگیرا بۆ بەرز ڕاگرتن و یادی شەهیدانی کورد و کوردستان. حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ یەکەم جار بەشداری کرد وەکوو ئەندام. لە لایەن حدک ڕا بەڕێزان محمود ڕیشە بەرپرسی کۆمیتەی حیزب و هێمن مەحمودی بەرپرسی پێوەندییەکان ئامادە بوون. هاوڕێ محمود ڕیشە باسی لە یەکڕێزی ماڵێ کورد کرد و هیوای خواست کە بە دوور لە دووبەرەکی ئەو کۆمیتەیە بۆ قورسایی  و یەک دەنگی کورد تێبکۆشێت و درێژە بە کار و چالاکی خۆی بدات. هەروەها لە میانەی باسەکان دا لەسەر کار و چالاکی داهاتووی ڕێکخراو بۆ چۆنییەتی بەرز ڕاگرتنی بۆنە نەتەوەییەکان باسێک ی تێر و تەسەل کرا و پێشنیار و تێبینیکان کەوتنە بەر باس و گفتوگۆ و دەنگیان لەسەر درا. لە کۆتایی دا دەستەی بەڕێوەبەری نوێ بۆ ماوەی یەک ساڵی داهاتوو هەڵبژێردرا و پەسەند کرا. جێگای ئاماژەیە کە ئەو ڕێکخراوە ١٥ ئەندام و لایەنی سیاسی هەر ٤ پارچەی کوردستان لە خۆ دەگریت و ئامانج پێوەندی و یەکگرتوویی پارتە کوردیەکانە بۆ لۆبی کردن لە پێناو بەرژەوەندی گەلی کورد.