کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری هەیئەتێکی کۆمیتەی "حدک” لە سمینارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی سالیادی کۆچی‌دوایی مستەفا بارزانی- لە وڵاتی دانمارک

18:35 - 17 رەشەمه 2716

رۆژی شەممه رێکەوتی ٤ی مارسی ۲۰۱۷ی زایینی لێژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی دانمارک بۆ رێز گرتن لە ۳٨مین ساڵیادی کۆچی‌دوایی رێبەری ناسراوی کورد ژینڕاڵ مستەفا بارزانی سمینارێکی سیاسی بۆ دکتور محەممەد ساڵح جومعە سیاسەتمەدار وپسپۆری سیاسی لە شاری( ئالبرتس ڵونە)ی کۆپنهاگ پێک‌هێنا. لە سەر بانگهێشتی لێژنەی ناوچەی پارتی، هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی دانمارک. لە سمینارەکەدا کە کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی دانمارک تێیدا بەشدار بوون، بەڕێز دکتور محەممەد ساڵح باسێکی تێروتەسەلی سەبارەت بە کەسایەتی بارزانی، ژیان، خەبات وتێکۆشانی ئەو رێبەرە ناودارەی کورد پێشکەش کرد. پاشان دەرگای باس و خواس بە رووی بەشداران‌دا کرایەوە کە لەو بەشەدا شاندی حیزبمان چالاکانە لە باسەکاندا بە شدارییان کرد. شایانی باسە بەشداریی شاندی کۆمیتە لە لایەن بەڕێوەبەرانی سمینارەکەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا. http://kdpmedia.org/data/upimages/subfolders/Danmark/yadi-barzani2017-1.jpg