کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی رێورەسمێک بۆ رێزلێنان لە ژنان ومامۆستایانی قوتابخانەی "ئازادی"

20:38 - 18 رەشەمه 2716

لە رۆژی  ٨ی مارس رێز لە مامۆستایانی قوتابخانەی "بنەڕەتی  ئازادی" لە یەکێک لە  قوتابخانەکانی  سەر بە بنەکەکانی دیموکرات گیرا. پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٨ی رەشەمە لە یەکێک لە قوتابخانەکانی سەر بە بنکەکانی حیزب دێموکرات بەناوی قوتابخانەی ئازادی، لە چالاکیی و خزمەتی ژنانی مامۆستاو کارمەندانی ئەو قوتابخانەیە لە رێورەسمێکی تایبەت رێزیان لێگیرا. سەرەتا ئەو رێورەسمە بە خوێندنی سروودی ئەی رەقیب لەلایەن پۆلێک لە منداڵانی دیموکراتەوە، هەروەها ڕاگرتنی خولکێک بێدەنگی بۆ یاد وناوی شەهیدانی کوردستان دەستی‌پێکرد. دوای ئەوە  "نەبەز ئەکرەم" بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئازادی باسێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد پاشان بەڕێوەبەری پەروەردەی شاری کۆیە "رەنج حەمەد" وێڕای ئاماژەدان بە سەرکەوتنی منداڵان و قوتابیانی دیموکرات لە خوێندنگەو قوتابخانەکانی شاری کۆیە لەو بارەوە گوتی؛ قوتابخانەی بنەڕەتی ئازادی" جێگەی شانازییەوە لە هەوڵداین ، بە باشترین شێوە نوێژەنی بکرێتەوە. دوابەدوای قسەکانی بەرێوەبەری پەروەردە، لە لایەن منداڵە  چاوگەشەکانی دیموکراتەوە چەندین تابلۆی هونەریی پێشکەش بە ئامادەبووان کرا کە بریتی بوو لە؛ خوێندنی سروودی نەورۆز، شانۆ،گۆرانی و هەڵپەرکێی کوردی. لە بڕگەی کۆتایی ئەورێورەسمە‌دا خەڵات بەسەر ژنان و مامۆستایانی چالاک و ماندوویی‌نەناسی بواری پەرەردە و ڕاهێنان، دابەشکرا.