کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رۆژی یەکەمی کۆنفڕانسی یەکیەتیی لاوانی ئینتێرناسیۆناڵ سوسیالیست کە لە ناوەندی قێبرێس و لەژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتوەکان بەڕێوەچوو

16:30 - 21 رەشەمه 2716

بە وتاری سکرتێری گشتی ئەلێساندرۆ پیرێسی کرایەوە و پاشان رێکخراوەکانی بەشدار لە کۆنفڕانس را و سەرنجەکانیان سەبارەت بە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کێشەکانی ئیسڕائیل و فەلەستین، قێبرێسی شومالی و جنوبی و هەروەها کوردستان و تێرۆریزمی سپای پاسداران خستە روو. شایەنی باسە یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان تاقە رێکخراوی کوردییە کە بەشداری ئەم کۆنفڕانسەیە سەبارەت بە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کێشە خوڵقێنی ئێران لە ناوچەدا و تێروریزمی سپای پاسداران، پێشەوا عەلی پوور سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات، لە کۆنفڕانسی رێبەرانی لاوانی ئینتێرناسیۆناڵ سوسیالیست پەیامێک پێشکەش دەکات لە داهاتوودا زانیاری زیاتر سەبارەت بەم کۆنفڕانسە دەخرێتە روو