کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

راپۆرتی رۆژی دووهەمی کۆنفڕانسی لاوانی ئینتێر ناسیۆناڵ

19:12 - 23 رەشەمه 2716

رۆژی دووهەمی کۆنفڕانس بە باسکردن لە کێشەی وڵاتی قێبرێس و سەحرا و کوردستان وەک نەتەوەی بێ دەوڵەت بەڕێوەچوو، لەو باسانەدا شاندی یەکیەتیی لاوان هەوڵیدا داکۆکیکاری دۆزی هەر چوار بەشی کوردستان بێت و جودا لە باسەکانی رۆژهەڵات کە لە پامی سکرتێری گشتی دا هاتبوون باسی دەستبەسەکرانی پاڕلەمانتارانی کورد لە تورکیەش هاتبۆ ئاراوە. سکرتێری لاوان لە پەیامەکەیدا  لە کۆنفڕانسی مەدیتەرانەی لاوانی ئینتێرناسیۆناڵ سوسیالیست لە قێبرێس ئاماژەی بە تێرۆریزمی کۆماری ئیسلامی و کۆڵبەرانی سنوور و زیندانیانی سیاسی و هەروەها دۆخی محەمەد سەدیقی کەبودوەند، باوکی مافی مرۆڤی کوردستان کرد. وابڕیارە ناوەڕۆکی پەیامی سکرتێری لاوان ببێتە بەشێک لە بەیاننامەی کۆتایی کۆنفڕانسەکە.