کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری کۆڵنی ئاڵمان یادی ٢٩ ساڵەی شیمیابارانی هەڵەبجە کرایەوە

05:23 - 28 رەشەمه 2716

بە بۆنەی ساڵڕۆژی  شیمیابارانی هەڵه‌بجەی شەهید، ڕۆژی٢٦ی  ره‌شه‌مه‌ لە لایەن هاڤکاری هێزە کوردستانییەکان ئاکسیۆنێک پێکهێنرا. لەو ئاکسیونەادا ژمارەیەکی بەرچاو له‌ کوردانی شاری کوڵن و دەوروبەری  چالاکانە بەشدارییان کرد . ئه‌و خۆپێشاندانه‌  بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕۆحی شەهیدانی ئەو کردەوە نامڕۆڤانەیە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد. پاشانان چەندید پەیام بە زمانی ئاڵمانی و کوردی خوێندرایەوە کە روویان لە کۆرو ڕێکخراوە بەشەردۆستەکانی ئاڵمان و جیهان بوو تا شیمیابارانی هەڵه‌بجە وەک ژینۆساید بناسرێ و، هەروەها هاوکاربن بۆ چارەسەری قوربانیانی ئەو کۆمەڵکوژیە کە ڕۆژانە لەگەڵ مەرگ رووبه‌روون.