کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی ئەندامانی حدک لە وڵاتی سوید و دانمارک و ئاڵمان لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە دا

21:05 - 28 رەشەمه 2716

لەسەر بانگهێشتنی فدراسیۆنی کۆمەڵەکوردستانییەکان لە وڵاتی سوئێد، هەیئەتی جیزبی دیمۆکراتی کوردستان بەشداری لە کۆریادی کارەساتی هەڵەبجە کرد. رێکەوتی ١٦ی مارسی ٢٠١٧، لە ٢٩هەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە و رێزگرتن لە پێنج هەزارکەسەی لەو کیمیابارانەدا شەهید کران و دەیان هەزان کەسی دیکە کە ئێستاش شوێنەوار و برینی ئەو جینایەتە لە لەش و رووحیان داماوە، کۆرێک لەلەیەن فدراسیۆنی کۆمەڵەکوردستانییەکان لەوڵاتی سوئێد و لە شاری ستۆکهۆڵم بەرێوەچوو. لەکۆرە دا زۆر حیزبی سوئێدی و کوردستانی لە هەرچوارپارچەی کوردستان تێیدا بەشدار بوون. لەلایەن حیزبی دیمۆکراتی کوردستان هەیئەتێک بە بەشداری کاک قاسم قازی و کاک سیاوش قوی پەنجە بەشداری ئەوکۆرەبوون. هەروەها لە شاری کۆڵنی ئاڵمانیش بۆ یادکردن لە کارەساتی نامرۆڤانەی کیمیابارانی هەڵەبجە ئاکسیۆنێک لە چەندین ڕێکخراوی کوردستانی نیشتەجێی لەو شارە پێکهات کە وێڕای یادکردنەوە لە قوربانیانی ژینوساید کوردان خوازیاری ئەوەبوون کە کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکان گرینگی زیاتر بەو رووداوە بدات و وەکوو ژینوسایدێکی دژە مرۆیی بناسرێ. هەروەها لە درێژەی یادکردنەوەکان لە کارەساتی هەڵەبجەی شەهید رۆژی ٢٦ی ڕەشەمە لە وڵاتی دانمارک لە ٢٩مین ساڵیادی ئەو کارەساتە له لایەن فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی وڵاتی دانمارک، بۆ ڕێز لێنان لە یادی شە هیدانی ئە و کارەساتە ڕێوڕەسمێک بە بەشداری ڕادەیەکی زۆر لە ڕەوەندی کوردی و ئەندامانی حیزب و ڕێکخراوە سیاسی و کۆمەڵە کوردیەکانی وڵاتی دانمارک لە شاری (گرێوە‌) ی سە ربە کۆپنهاک پێکهات. ڕێوڕەسمە کە کاتژمێر ٥ی پاشنیوەڕۆ بە سرودی ئەی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان پەیامی هاوبەشی فیدڕاسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان و رێکخراوە سیاسیەکان لە لایەن بەڕێز عەدنان ئاغاجان بەرپرسی فیدڕاسیۆن خوێندرایەوە و لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا چەند پارچە هەڵبەست لە لایەن شاعیران دارا، حوسێن مەحمودی، زانا و باوکی فەرهاد، لەسەر کارەساتی هەڵەبجه به هاوڕێیی موزیکی غەمگینی نەیی موزیک ژەن شۆڕش پێشکەش بە ئامادە بووان کرا. شایانی باسه لە سەر بانگهێشتی بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکە شاندێکی کۆمیتەی دانمارکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بە سەرپەرستی هاوڕێ خالید ڕەواندووست بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی دانمارک بەشداری ڕێوڕەسمی یادەکە بوون کە لە لایەن ئامادەکارانی ڕێوڕەسمەکە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.