کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری نوێنەری ح دک لە جێژنی نەورۆزیی پ ک ک لە وڵاتی سویس

16:53 - 2 خاکەلێوه 2717

لە سەر بانگهێشتی پارتی کرێکارانی کوردستان لە وڵاتی سویس، هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری فیبۆرگ، لە ڕێوڕەسمی نەورۆز دا کە کومیتەی پ ک ک،ە لە سویس ڕێکیان خستبوو بەشداریان کرد. لەو ڕێورەسمە دا بەڕێز مامۆستا عەزیز ئەحمەدی بە نوێنەرایەتی کومیتەی حیزب لە سویس پەیامی کومیتەی حیزبی پێشکەشی بەڕیوەبەرانی جێژنەکە کرد. لەو پەیامە دا وێڕای پیرۆزبایی لە سەرجەم گەلی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان هاتبوو: ساڵی‌‌ تازه‌‌ له‌‌ هه‌‌مو گه‌‌لی‌‌ کورد له‌‌ هه‌‌ر چۆار پارچه‌‌ وهه‌‌روه‌‌ها تێکۆشه‌‌رانی‌‌ کورد به‌‌ گشتی‌‌ وبنه‌‌ماڵه‌‌ی‌‌ شه‌‌هیدان وزیندانێانی‌‌ سیاسی‌‌ کرا هه‌‌روه‌‌ها به‌‌شێکی‌‌ دیکه‌‌ی‌‌ په‌‌یامی‌‌ حیزب باسی‌‌ یه‌‌ک رێزی‌‌ وته‌‌بایی گه‌ڵی‌‌ کوردو هێزه‌‌ خه‌‌باتکاره‌‌کانی‌‌ هه‌‌ر چوار پارچه‌‌ کرا بوو وئیشاره‌‌ به‌‌وه‌‌ کرا بوو که‌‌ حیزبی‌‌ دێموکراتی‌‌ کوردستان ئاماده‌‌یه‌‌ بۆ هه‌‌ر چه‌‌شنه‌‌ هاوکارێک له‌‌گه‌‌ڵ هێزه‌‌ ره‌‌سه‌‌نه‌‌کانی‌‌ کوردستان و بۆ ئه‌‌م هاوکارێش هه‌‌ره‌وه‌‌ک پێشوو مایه‌‌ دا ده‌‌نێت.