کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری ئوپسالای وڵاتی سوید، پێشوازی لە نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی کرا

17:14 - 2 خاکەلێوه 2717

شەوی شەممە لە سەر یەک شەممە ڕێکەوتی ١٨ی مارسی ٢٠١٧ی زایینی، بە بۆنەی نەورۆز و هاتنی ساڵێ نوێی ۲۷۱۷ی کوردیەوە، بە دەست پێشخەری کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان و بە هاوکاری کومیتەی یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان لە شاری ئوپسالای سوئێد، ئێوارە خوان و شەو ئاهەنگێکی کوردی بۆ بەشێک لە بنەماڵەکانی نیشتەجێی ئەو شارە بەڕیوە چوو. سەرەتا لە لایەن خاتوو جیهان ساڵحی بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی ژنان لە ئوپسالا بە خێرهاتنی میوانان و بەشداربووانی شەوئاهەنگەکەی کرا. ئینجا لە لایەن کۆمیتەی حیزب لە ئوپسالا پیرۆزبایی نەورۆز لە بەشداران و سەرجەم گەلی کورد کرا و هیوایان خواست ساڵی نوێی ٢٧١٧ی کوردی، ساڵی تەبایی، ئازادی و سەرکەوتنی گەلەکەمان و هاتنە دیی ئامانجە لە مێژینەکانی حیزب و نەتەوەکەمان بێ. پاشان بە سرودی پێشوازی لە نەورۆز و هاتنی بەهار کرا. پێویست بە ئاماژەیە کە لەو ڕێورەسمە دا چەندین جۆر خوانی بەتامی کوردی ئامادە کرابوو، وەک ئاماژەیەک بۆ رەسەنایەتی کورد و نەورۆز. هاوکات ئامادە بووان بە جل و بەرگی ڕازاوەی کوردی و هەڵپەڕکێ و شادی، تا درەنگانی شەو درێژەیان بە مەراسیمەکە دا.