کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری هەیئەتێکی ح د ک لە ڕیوڕەسمی نەورۆز لە بارەگای نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سوید

17:47 - 2 خاکەلێوه 2717

لە سەر بانگهێشتنی فەرمی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سوید، بەڕێز کاک شۆرش قادر رەحیم، هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لەو وڵاتە پێک هاتوو لە هاوڕێیان سیاوەش قەوی پەنجە، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی حیزب و هاوڕێیەتی کاک محەممەد ئیسماعیلی، لە ڕێورەسمی جێژنی نەورۆز دا کە لە بارەگای نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ستۆکهۆڵم پێکهاتبوو بەشدارییان کرد. لەو ڕێوڕەسمە دا هەیئەتی حیزبمان وێرای پیرۆزبایی کردن بەبۆنەی نەورۆز لە نوێنەری حکومەتی هەرێم و پێزانین بۆ بانگهێشتنی حیزب بۆ ئەو بۆنەیە، بە دەرفەتیان زانی کە لەگەڵ کۆمەڵێکی زۆرلە نوێنەرانی حیزب ولایەنە کوردستانییەکان، چەندین کەس لە ئەندامانی پارلمانی سوید وباڵوێزی چەند وڵات کە بەشداری بۆنەکەیان کردبوو دیدار و چاوپێکەوتن پێک بێنێ و لە سەر بارودۆخی ناوچەکە، کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی قسە و باس و ئاڵوگۆڕی بیرورایان کرد.