کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گێرانی کۆری ئەدەبی بۆ خوسرەو مستەفانەژاد لە زانکۆی نۆرد وێستی سویس

13:19 - 7 خاکەلێوه 2717

ڕۆژی شەممە ٢٥ مارسی ٢٠١٧ی زایینی لە زانکۆی نۆرد وێستی سویس کۆرێکی ئەدەبی بۆ رۆژنامەنووس و چیرۆک نووس خوسرەو مستەفانەژاد ئه‌‌‌ندامی‌‌ کۆمیته‌‌ی‌‌ سوئیس،ی‌‌ حیزبی‌‌ دیموکرات و به‌‌ر پرسی‌‌ به‌‌ شی‌‌ پەیوەندییەکانی دەرەوەی  کومیتە گیرا. لەو کۆڕه‌دا خووسرەو مسته‌فانه‌ژاد کورتە چیرۆکێکی خۆی سەبارەت بە ئاوارە بوونی کووردان بۆ هەندەران بە زمانی ئاڵمانی بۆ خوێندکار و مامۆستایانی بەشی زمان و ئەدەبیاتی ئاڵمانی ئەو زانکۆیە خوێندەوە. لە نێوانی  باسەکان‌دا هاوڕێ خووسرەو باسی لە نەهامەتییەکانی گەلی کورد کرد و پێشمەرگەشی وەکوو پارێزەری ئەو خەڵکە ناساند، هاوکات باسی لە قارەمانییەتەکانی پێشمەرگە کرد، کە بۆ پاراستی نەتەوەکەی چەکی هەڵگرتوە و بۆ دێموکراسی شەر دەکات. ئەو باسی کۆڵبەرەکانی کوردی لەسەر سنوور کرد و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد کە بۆ پاریزگاری لە مافی ئەو چینە هەژارەی کۆمەڵگەی کوردستان بێنە دەنگ. لە کۆتایی باسەکەی‌دا بەڕێز خوسرەو مسته‌فا نه‌ژاد وڵامی پرسیاری ئامەدەبووان و سەرۆکی بەشی زمانی زانکۆی نۆرد وێستی سویسی لەسەر فیلمی پێشمەرگە دایەوە. فیلمی پێشمەگە کە لە دوای تەقینەوەکەی بەردەم قەڵا دیموکرات بە بەشداریی کۆمەڵێک لە کادر وپێشمەرگەکانی حیزب ساز کراوە، باس ژیانی پێشمەرگە و بەتایبەت بەشێک لە پێشمەرگە دەکات کە وەک هونەرمەند لەو فیلمە دا دەردەکەون و هاوکات چەکی پارێزگاری لە گەل و نیشتمانەکەیان گرتووەتە ئەستۆ. مەبەست لەو فیلمە ئەوەیە کە دەکرێ مرۆڤی هونەرمەند پێشمەرگەش بێ، یان پێشمەرگایەتی ڕێگر نیە لە بەردەم کاری هونەری دا.   بەشێک لە پێشمەرگەکانی ئێمە نیشان دەدات کە هوونەرمەندن. لەو فیلمەدا  دەردەکەوێ کە پێشمەرگەکان هەموو هوونەرمەندن بەڵام بۆ پاراستی نەتەوەکەیان چەکیان هەڵگرتوە. پێویست بە ئاماژەیە کە هاورێ کامەران وەکوو ژەنیار مۆسیقا ئامادە بوو و بە میلۆدیە کووردی کۆرەکەی رازاندەوە.