
تێکۆشه‌ران و ئه‌ندامانی سه‌ر به ڕێکخستنه نهێنییه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ناوچه هه‌وشاری ئه‌مه‌گناس به ڕێبازی شه‌هیدان، به بۆنه‌ی ده‌ی خاکه‌لێوه رۆژی شه‌هیدانی کوردستان چالاکیی ته‌بلیغییان نواند.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له ناوچه‌ی هه‌وشار، دۆستان و لایه‌نگرانی به وه‌فای حیزب شه‌وی ڕابردوو ڕێکه‌وتی ١٠ی خاکه‌لێوه‌ی ٩٦ی هه‌تاوی ، له ئاوایی ئه‌حمه‌د‌ئاوای سه‌ر به شاری تیکاب له ناوچه‌ی هه‌وشار، به بۆنه‌ی ساڵیادی له سێداره‌دانی پێشه‌وای کوردان و، رۆژی شه‌هیدانی سه‌رفه‌رازی کوردستان، له چه‌ندین شوێنی ئه‌و ئاواییه به نووسینی دروشم و نووسراوه‌ی پێوه‌ندیدار له گه‌ڵ ئامانجه پیرۆزه‌کانی شه‌هیدانی گه‌ل، په‌یمانی وه‌فایان نوێ کرده‌وه .
ئه‌و شوێنانه‌ی که به بۆنه‌ی ده‌ی خاکه‌لێوه‌وه، چالاکیی تێیدا کراون بریتین له؛ ده‌وروبه‌ری مزگه‌وتی محه‌ممه‌د ره‌سووڵڵا، کلۆپی سروش، شیرکه‌ت نه‌فت و حه‌مامی کۆن و سێ‌ڕێیانی خانقاه، له گه‌ڵ چه‌ند کۆڵان و گه‌ڕه‌کی دیکه.
کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان، وێڕای سپاس و پێ‌زانین له سه‌رجه‌م تێکۆشه‌رانی ناوچه‌ی هه‌وشاری دێموکرات‌ویست، تێکۆشانی ئه‌وان به ئه‌رکێکی نیشتمانی ده‌زانێ و هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازێ.