کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێورەسمی بەرزڕاگرتنی شەهیدانی کوردستان- ناوەندی سێی کوردستان

04:58 - 13 خاکەلێوه 2717

رۆژی ١١ی خاکەلێوە ڕێورەسمی بەرزڕاگرتنی رۆژی شەهیدانی کوردستان لە ناوەندی سێی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە گردەچاڵ بەڕێوەچوو. ئەو رێورەسمە سەرەتا بە ڕێپێوان بەرەو مەزارگەی تێکۆشەرانی دیموکرات دەستی پێکرد. دواتر  بەڕێزان، سوفی ئەحمەد پیری سەنگەری خەبات و تێکۆشەری نیو ریزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و هاوڕێ ئەحمەد قازی کادری حدک، تاجەگوڵینەی ریزو وەفایان لە سەر گڵکۆی نەمرانی دیموکرات داناو، ئامادەبووان لە گەڵ رێبازی پیرۆزی شەهیدان پەیمانی وەفایان دووپات کردەوە. دوای خوێندنی سروودی ئەشەهیدان لە لایەن پوڵێک لە منداڵە جاوگەشەکانی ناوەندی سێی حدک، هاوڕێ لوقمان موئمێنی بەرپرسی ناوەندی ٣ی کوردستان لە گردەچاڵ، پەیامێک بە بۆنەی دەی خاکەلێوە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا. ناوبراو سەرەتای پەیامەکەی‌دا وتی؛ ئێمە لێرە کۆ بووینەتەوە بۆ ئەوەی یادی شەهیدە سەربەرزەکان بکەینەوە و وەک دەزانین لە رۆژی ١٠ی خاکەلێوەی ١٣٢٥ی هەتاوی  رێژیمی حەمەرەزاشای پەهلەوی ، پێسەوا قازری محەممەد و سەیفی قازی و سەدری قازی لە سێدارەدا و هەر بەو هۆیەوە ، حیزبی دیموکراتی کوردستان ئەم رۆژەی وەکوو رۆژی شەهیدانی کوردستان دیاری کردووە. هاوڕێ لوقمان موئمینی لە درێژەی پەیامەکە‌دا، باسی لە بەردەوامیی چالاکیی و خەباتی رۆڵەکانی کوردی پاشان لە سێدارەدانی پێشەوا کردو گوتی: رۆڵەکانی دیموکرات هەر زوو سەلماندیان کە رێگای پێشەوا قازی محەممەد درێژەی هەیەو خەبات و تێكۆشان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی پێشەوا کە ئازادی و دیموکراسییە بەردەوامە ناوبراو لە بەشێکی دیکە لە پەیامەکەی‌دا وێڕای ئاماژەدان بە سیاسەتی سەرکوت و زەبروزەنگ نواندن و تیرۆری رێبەرانی عیزبی دیموکرات لە لایەن رێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە گوتی؛ باش کۆتایی هاتنی شەڕی ئێران و عێراق و مردنی خومەینی دەسەڵاتدارانی تاران  حیزبی دیموکراتیان بە گەورەترین کۆسپی سەر رێگای مەرامە چەپەڵ و نگریسەکانی خۆیان دەزانی و هەربۆیە کەوتنە پیلان گێڕان بۆ لە ناوبردنی ڕێبەرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و هەردووک سکرتیری حیزبی دیموکراتیان بە شێوەیەکی ناجوامێرانە تیرۆر کرد. بەرپرسی ناوەندی سێی کوردستان، لە کۆتایی‌دا  پەیامی رێزو وەفای لە گەڵ شەهیدانی کوردستان دووپات کردەوە و هەمووانی ئاگادار کردەوە کە کادرو پێسمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان هەروا درێژە بە خەبات وتێکۆشاقنی خۆی دەدا و رێبازی شەهیدان ون ناکەن. پاشان "هەریم قازی" یەکێک لە منداڵە جاوگەشەکانی ناوەندی سێی کوردستان هۆنراوەیەکی لە ژێر ناوی "بۆ سەهی" پێشکەش کرد. دواتر خاتوو پەرەستو جۆڵا پارچەشێعرێکی خویندەوە لە بڕگەیەکی دیکە دا کیژۆڵەی هونەرمەند و دەنگ بەسۆز 'ئەوین موئمینی" سروودی ئەی شەهیدی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد لە بەشێکی دیکەدا پێشمەرگەی لاو ئاگری شێخە پوور هۆنراوەیەکی پێشکەش بەو یادە کرد لە دوا بڕگەی رێورەسمەکە‌دا، لەوحەی رێزلێنانی دەفتەری سیاسیی حدک، لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان ، لە لایەن ئەحمەد سۆفی پێسکەش بە چەند بنەماڵەی شەهیدان کرا.