کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری لینشۆپینگ،ی سوید ڕێز لە شەهیدانی کۆمار گیرا

05:32 - 14 خاکەلێوه 2717

بە بۆنەی یادی ٧٠ ساڵەی لە سێدارەدانی پێشەوا مەزنی گەلەکەمان قازی محەمەد و ھاوڕێیانی وھەروەھا بەبۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان مام مراد ھەمزەیی کۆڕێکی ڕێزلێنان لە شاری لینشۆپینگ،ی وڵاتی سوید بەڕێوە چوو. سەرەتا ی بەرنامەکە بە سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەھیدانی ڕێگای ئازادی دەستی پێکرد. دوای بەخێرھێنانی میوانان لە لایەن بەڕیوەبەری بەرنامەوە، پەیام و بروسکەی ماتەمینی لایەن و ھێزە سیاسییەکان کە بریتی بوون لە: - حیزبی شیوعی کوردستان - پارتی دیموکڕاتی کوردستان - کەرتی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان - کومیتەی پێشمەرگە دێرینەکانی کۆمەڵە - ڕێخراوەکانی لاوان و ژنانی دێموکڕات - کۆمەڵەی کەمئەندامان و بەساڵاچووان لە لینشۆپینگ دوای پەیامەکان باسێکی سیاسی و زانستیانە سەبارەت بە شەھید و یادی ١٠ ی خاکەلێوە و ڕۆڵی نەوەی نوێ لە پاراستن و گرینگی دان بە ڕەمزە دیارەکانی کۆمەڵگا و شۆڕشەکانی کورد لە لایەن کاک مەریوان نستانی ئەندامی چالاکی کۆمیتەی لینشۆپینگ و خوێندکار لە کۆلیژی زانستە سیاسی یەکانی لە شاری لینشۆپینگ پێشکەش کرا.  لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕێورەسمەدا، ژیاننامەی مام مراد ھەمزەیی لە لایەن بەڕێوەبەری بەرنامە ھاوڕێ قادر نەبیزادە خوێنرایەوە. شایانی باسە کۆڕەکە چەند کاتژمێر ێکی خایاند و کوردانی دانیشتووی لینشۆپینگ بە بەشداری و تەڤلی بوونیان لە کۆرەکەدا، ھەستی وەفاداری خۆیان بۆ کۆمار و پێشەوای شەهیدمان و هاودەردی خۆیان بە هۆیی کۆچی مام مراد هەمزەییەوە پێشکەشی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان کرد. ئامادە بووان بە هاتنیان دەستە دەستە بۆ ساڵۆنی کۆڕەکە ھەموو بە جارێک پەیمانی سۆزو وەفادارییان بە شەھیدانی ڕێگای ڕزگاری دا و پەیمان درا کە درێژەدەری ڕێگای پیرۆزی شەھیدان بین.