کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کومیتەی ح د ک لە وڵاتی دانمارک، بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوەوە، ڕێوڕەسمێکیان لە سەر گڵکۆی نەمر کاک نەبی قادری بەڕێوە برد

06:44 - 15 خاکەلێوه 2717

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢ی ئاوریلی ٢٠١٧ی زایینی، کاتژمێر ١١ی سەرلە بەیانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی دانمارک بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان و ٧٠ مین ساڵڕۆژی لە سێدارە درانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی، ڕێوڕەسمێکی ڕێز لێنانی لە سەر گڵکۆی نەمر کاک نەبی قادری لە شاری کۆپێنهاک و بە بەشدار ئەندامانی حیزب و بنەمـاڵەی نەمر کاک نەبی قادری ئەندامی ڕێبەری حیزب پێک هێنا . سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌که‌ به ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ ڕێزگڕتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستی پێکرد، بەڕێز خالید ڕەواندووست بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە دانمارک چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و چەپکە گووڵی ڕێز و وەفاداریان لە سەر گڵکۆی نەمر شەهید نەبی دانا، پاشان کاک ناسر پیرانی ئەندامی لە مێژینەی حیزب چەند وتەیەکی لە سەر ڕۆژی شەهیدان پێشکەش بە ئامادە بووان کرد . دواتر لەوحەی ڕێز لێنان لە بنەماڵەی شەهیدانی حیزب پێشکەش بە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان لە دانمارک کرا. لە هەمان کاتدا سەردانی گڵکۆی نەمران کاک خووسرە مووزەفەری و کاک عەلی حەسەنیان ناسرا بە هاواری شاعیر کرد چەپکە گووڵی ڕێز وەفادارییان لە سەر مەزارەکانیان دانرا . پێویست بە ئاماژەیە کە هاوڕێیانی حیزبی لە وڵاتی دانمارک، بۆ جارێکی پەیمانی وەفا و بەردەوام بوون لە سەر ڕێبازی شەهیدانیان نوێ کردەوە.