کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کومیتە ناوچەی "ئۆسفۆڵد"ی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان سەردانی بنەماڵەی شەهیدانیان کرد

07:11 - 15 خاکەلێوه 2717

وەک وەفا و رێزلێنان لە گیانی پاکی سەرۆککۆماری کورد پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی و پەیمان نوێکردنەوە بۆ درێژەدانی رێگای خەباتیان دەگەڵ شەهیدان و بنەماڵەی سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان، رۆژی ١٠ی خاکەلێوە کومیتەی ناوچەی ئۆسفۆڵدی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان سەردانی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی نیشتەجێی دەڤەری ئۆسفۆڵدیان کرد. هەیئەتی یەکێتی ژنان کە پێک هاتبوو لە بەڕێزان "نازێ عەلیدوست، گوڵە حەیدری و شلێر ڕەسووڵی، سەردانی هەریەک لە بنەماڵەکانی "حەمە نارستی، حوسین محەممەدی، محەممەد دەروێش، حەسەن غەمبار، عەڵی سووری خزری، مەحموود کاکە خانی، بایەزید زەرزا و ناسر پیرۆتی آذر "یان کرد و ریزڵێنانی دفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و چەپکەگوڵی وەفایان پێشکەش کردن.