کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە بۆنەی دەی خاکە لێوە لە ناوچەی بانە چالاکیی تەبلیغیی کرا

21:38 - 15 خاکەلێوه 2717

تێکۆشه‌ران و ئه‌ندامانی سه‌ر به‌ ڕێکخستنه‌ نهێنییه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ ناوچه‌ بانە ، به‌ بۆنه‌ی ده‌ی خاکه‌لێوه‌ رۆژی شه‌هیدانی کوردستان چالاکیی ته‌بلیغییان نواند. به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له‌ ناوچه‌ی بانە، دۆستان و لایه‌نگرانی به‌ وه‌فای حیزب.رۆژی ١٤ی  خاکه‌لێوه‌ی ٩٦ی هه‌تاوی ، له‌ ئاواییەکانی دۆڵی نەجنێی و سپیداری ناوچەی بانە ، به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی له‌ سێداره‌دانی پێشه‌وای کوردان و، رۆژی شه‌هیدانی سه‌رفه‌رازی کوردستان، له‌ چه‌ندین شوێنی ئه‌و ئاواییانە‌ به‌ سازکردن و هەڵواسینی  ئاڵای پیرۆزی کوردستان کە یادگاری سەردەمی کۆمارە ، له‌ گه‌ڵ ئامانجه‌ پیرۆزه‌کانی شه‌هیدانی گه‌ل، په‌یمانی وه‌فایان نوێ کرده‌وه‌ . کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان، وێڕای سپاس و پێزانین له‌ سه‌رجه‌م  تێکۆشه‌رانی ناوچه‌ی بانەی دیموکرات پەروەر ، تێکۆشانی ئه‌وان به‌ ئه‌رکێکی نیشتمانی ده‌زانێ و، هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازێ.