کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی چالاکیی تەبلیغیی بە بۆنەی رۆژی شەهیدانی کوردستان

21:47 - 16 خاکەلێوه 2717

لە درێژەی چالاکییەکان بە بۆنەی ساڵوەگەڕی لە سێدارەدانی پێشەوای کوردان و هەواڵانی و رۆژی شەهیدان کوردستان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان لە گۆڕستانی "شەبەک" لە دەشتی شاروێرانی مەهاباد  لە سەر مەزارگەی تێکۆشەرانی دیموکرات بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و نووسینی دروشمی پێوەندیدار یادوناوی سەرجەم  شەهیدانی کوردستان بەرزڕاگیرا. هەروەها خەمخۆران و دۆستانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری سەقز لە گەڕەکەکانی تەپی ماڵان، شەقامی وەحدەت، بەرد بڕان، بلواری وەحدەت، جووتیاران و سەرچەم لەگەڵ چەندین شوێنی دیکەی ئەوشارە بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسەراوەی پێوەندی‌دار بە دەی خاکەلێوە ئەو یادەیان بەرزنرخاند. بە پێی هەواڵی دیکە کە لە ناوچەی شنۆ بە ناوەندی کوردستان و کورد گەیشتووە یاران و دۆستانی ئەمەگناسی دیموکرات لە چالاکییەکی بەربڵاو لە شوێنە جیاجیاکان و سەیرانگەکانی شاری شنۆ هەم پەیامی  نەورۆزی جامانەکانیان دووپات کردەوە هەم لە یادی دەی خاکەلێوەدا لە گەڵ شەهیدانی سوور خەڵات پەیمانی هەتاییان بەست. هەروەها لە شەوی ١٤ی خاکەلێوە درێژەدەرانی رێبازی پێشەوا قازی محەممەد و وەفادار بە خوێنی شەهیدانی کوردستان لە ناوچەی بانە لە ئاواییەکانی دۆڵی نەجنێی و سپیدار بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان چالاکییان نواند. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان وێڕای سپاس وپێزانین لە سەر جەم لایەنگرانی حیزب بە تایبەتی لە ناوچە کانی  شاروێران، هەوشار، بانە ، سەقزو شنۆ ، رێز لە هەرچەشنە تێکۆشانیان دەگرێ و سڵاویان بۆ دەنێری.