کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری شاندێکی ح د ک لە کۆنگرەی حیزبی سوسیال دیموکراتی سوید

16:13 - 21 خاکەلێوه 2717

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٨ی ئاوریلی ٢٠١٧ی زایینی، لە سەر بانگهێشتی فەرمی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی سەنتەری ئولاف پاڵمە، شاندێکی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید،  کە پێکهاتبوو لە هاوڕێیان ئارێز ڕەمەزانی بەرپرسی بەشی پەیوەندییە سویدییەکان و کەریم جاف بەرپرسی بەشی تەشكیلاتی کومیتە، بەشداریان کرد لە ڕێوڕەسمی کردنەوە و ڕۆژی یەکەمی کۆنگرەی حیزبی سوسیال دیموکراتی سوید. لەو کۆنگرەیە دا کە لە شاری یۆتێبۆری و لە ژێر درووشمی " ئاسوودی لە سەردمی نوێ دا " دەستی بە کارەکانی کرد، هەیئەتی حیزبمان چەپکە گوڵی پیرۆزبایی و پەیامی دۆستی حیزبی دیموکراتی کوردستان و گەلی کورد لە ڕۆژهەلاتی کوردستانیان گەیاندە شاندی خانەخوێ. لە پەڕاوێزی ئەو کارەکانی ڕۆژی یەکەمەی کۆنگرەی پارتی سوسیال دێمۆکراتی سوید، هاوڕێیانی حیزب توانیان لە نزیکەوە لەگەڵ بەڕێز ئادرییانا ڤینتەر  بەرپرسی بەشی پەیوەندیییە نێودەوڵەتییەکان و ئەوین ئینجەر بەپرسی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستی پالمە سەنتەر کەوت و لە سەر پتەوتر کردنی پەیوەندییەکانی هەردووک لا و هاوکاری و هاریکاری زیاتر لەداهاتوو دا قسە و باسیان کرد. هەر لەو کۆنگرەیە دا هەیئەتی حیزبی چاویان بە بەڕێز شۆڕش قادر ڕەحیم نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید و بەڕێز سەعدی ئەحمەد پیرە سەرۆکی شاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کەوت.