کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوەو ،٢٢ی خاکەلێوە لە ناوچەی سەقز و هاوشار

19:47 - 22 خاکەلێوه 2717

یادی دەی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان و ٢٢ی خاکەلێوە ساڵرۆژی دامەزراندنی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری سەقز بەرز ڕاگیرا بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری سەقز، هۆگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و لاوانی خوێنگەرمی شاری سەقز لە چالاکییەکی تەبلیغیی‌دا لە گەڵ رێبازر و ئامانجی پێشەوای کوردان و شەهیدانی کوردستان پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە. ئەندامی سەر بە ڕیکخستنە نهێنیەکانی حیزب لە شاری سەقز بە بۆنەی ساڵرۆژی دامەزراندنی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوەی ئەو یادەیان کردەوە. ئەندمان و دۆستانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە گەورەشاری سەقز لەم شوێنانە چالاکیی تەبلیغییان کردوە؛ پارکی کەوسەر، سالۆنی وەرزشی کاوە، شەهرەک دانشگاە، سەرپردی هەوایی، مەدرەسەی حیجابی کچان و چەندن چەندین گەڕەک و کۆڵانی دیکەی ئەو شارە. هەروەها بە پێی هەواڵی دیکە ئەندامانی یەکیەتیی لاوان لە ناوچەی هەوشار بە بۆنەی ساڵرۆژی دامەزراندنی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد. ئەوشوێنانەی کە لە گەورەدێی ئەحمەد ئاوای سەر بە ناوچەی هەوشار چالاکیی تەبلیغیی تێدا کراون بریتین لە؛ پردی حاجی، گەڕەکی بیمارستانی کۆن، گەڕەکی حمامی قەدیمی، چەند شوێنی دیکەی گەورە دێی ئەحمەدا‌ئاوا کۆمیسیونی تەشکیلاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان و ڕێکخراوی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان وێڕای بەرزنرخاندنی تێکۆشانی ئەندامان و دۆستانی حیزب لە ناوچەی سەقز وهەوشار، سپاسیان دەکاو سڵاویان بۆ دەنێرێ.