کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی چالاکیی تەبلیغیی بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە لە سەهۆڵانی مەهاباد

22:47 - 23 خاکەلێوه 2717

لە درێژەی چالاکیی کردنی ئەندامان و دۆستانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ، رۆژی شەهیدانی کوردستان، ئەندامانی بە ئەمەگ و هەڵسووڕی حیزب لە گوندی سەهۆلان و دەوروبەری ئەو گوندە چالاکیی تەبلیغییان کرد. هۆگران و درێژەدەرانی رێبازی پێشەوا قازی محەممەد لە گوندی سەهۆڵان بەبێ ئەوەی لە هەڕەشەی سیخۆران و دەمڕاستەکانی رێژیم بترسن، شەوی ٢٠ی خاکەلێوە لە گوندی سەهۆڵان بەتایبەتی لە دەوروبەری ئەشکەوتی سەهۆڵان کە شوێنێکی گەشتیارییە بە نووسینی دروشمی پێوەندی‌دار، وەفاداری خۆیانیان بە ئامانجەکانی حیزب و شەهیدانی گەل سەلماند. بەپێی هەواڵی گەیشتوو ئەگەرچی بەکرێگیراوانی رێژیم کەوتنە دروشم و نووسراوە پاکەو کردن، بەڵام دۆستان و ئەندامی حیزبی دیموکرات دیسانەکە لە چەندین شوێنی دیکەی گوندی سەهۆڵان و دەوروبەری ئەو  گوندە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دیموکرات ، بۆ جارێکی دیکە وێڕای دەسخۆشی کردن لە سەرجەم دۆستانی حیزب لە نێوخۆی وڵات،  بەتایبەتی خەڵکی نیشتمانپەروەری ناوچەی سەهۆڵان ، تێکۆشانی ئەوان بەرز دەنرخێنێ و سڵاویان بۆ دەنێرێ.