کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری بەشێک لە ئەندامانی حیزبی لە رێپێوانی رۆژی جیهانی کرێکار لە وڵاتی سویس

16:12 - 12 بانەمەڕ 2717

ساڵانە لە رۆژی جیھانی کرێکار واتا ١ی مای ھەموو ساڵێک لە شاری زووریخی وڵاتی سویسرا رێپێوانێک بۆ داکۆکی کردن لە مافی کرێکاران لە لایەن لایەنە سوئیسی و دەرەکیەلانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە بەرێوە دەچێ ئەمساڵیش ئەو رێپێوانە وەک ساڵانی پێشوو بەرێوە چوو و حیزبی دێموکراتی کوردستانیش یەکێک لەو لایەنە بەشدار بوانە بوو کە بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی حدک لە سوئیس رێپێوانێکی بەشکۆ ئەنجام درا جێگای ئاماژەیە کە بەشدار بوە سوئیسیەکان بەشدار بوونی ئەندامانیان بە ئارمی حیزب و ئاڵای کوردستان بەرز نرخاند و لە سەر ئارم و مێژوو و ئامانجی حیزب پرسیاریان لە ئەندامان دەکرد و بۆ ئەوان جێگای خۆشحاڵی بوو