کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری نێوان هەیئەتێکی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکرات و یەکیەتیی لاوان

16:41 - 12 بانەمەڕ 2717

پاشنیوەڕۆی رۆژی دووشەمە ١١ی بانەمەڕی ١٣٩٦ هەیئەتێکی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرەستی بەرێز مستەفا مەولودی سکرتیری گشتیی حیزب لەگەڵ هەیئەتێکی یەکیەتیی لاوان بە سەرپەرەستی پێشەوا عەلی پوور سکرتێری گشتیی رێکراو کۆبونەوە و کۆمەلێک مژار و بابەتی تایبەت بە لاوانیان تاو توێ کرد. سەرەتا بەڕێز مستەفا مەولودی وێڕای دەسخۆشی لە یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان و دەستەی بەڕێوەبەری ئەم رێکخراوە کە لەماوەی سێ سالی رابردوودا گڕ و تینێکی نوێیان داوەتە ئەم رێخراوە، باسی لە ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانی یەکیەتیی لاوان کرد و هیای بەرەوپێشچوونی زیاتری بۆ یەکیەتیی لاوان خواست. پاشان بەڕێز پێشەوا عەلی پوور سکرتیری گشتیی یەکیەتیی لاوان وێڕای دەستخۆشی لە پشتیوانیەکانی حیزبی دێموکرات لە یەکیەتیی لاوان، ئاماژەی بە کار و تێکۆشانی سیاسی، دیپلۆماسی ، تەشکیلاتی و پەروردە کرد لە یەکیەتیی لاوان و وێڕای دەستخۆشی لە تاک بە تاکی ئەندامانی یەکیەتیی لاوان لە ناوخۆ و لە دەرەوە کە بە تێکۆشانیان ئەم رێکخراوەیان بەرز راگرتوە، باسی لە بەرێوەبردنی کۆنگرەی هەشتەمی یەکیەتیی لاوان کرد. پێشەوا عەلی پوور بە ئاماژە بە ئیلتزاماتی ئەساسنامەیی رێکخراو و هەروەها بە مەبەستی نوێبوونەوە و خۆ گونجاندن لەگەڵ قۆناغی نوێی تێکۆشان، باسی لە بەستنی کۆنگرەی هەشتەمی یەکیەتیی لاوان کرد لە داهاتوویەکی نزیکدا. لەکۆتاییدا دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکرات وێڕای پشتگیری یەکیەتیی لاوان و بەڕێوەبەرانی، هیوای کۆنگرەیەکی سەرکەتوویان بۆ یەکیەتیی لاوان خواست و دوپاتیان کردەوە کە پشتیوانی ئەم رێکخراوەیە لەلایەن حیزبی دێموکرات میراتێکە کە لەسەردەمی کۆماری کوردستان و مەرحومی پێشەوا قازی محەمەد بە میرات ماوە و بەردەوام دەبن لە هاوکاری و پشتیوانی ئەم رێکخراوە و هەروەها سپاسی یەکیەتیی لاوانیان کرد کە لەم دۆخە ناهەموارە ئابورییەدا خۆیان لەسەر پێی خۆیان راوەستاون و بەسەر کەند و کۆسپەکاندا زاڵ بوون و هاوکات هاوکاربوون لە بەرەو پێچوونی تێکۆشانی