کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێورەسمی پرسەو سەرەخۆشیی هاوسەری پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستان

19:14 - 20 بانەمەڕ 2717

پێش‌نیوەڕۆی رۆژی ٢٠ی بانەمەڕ لە یەکێک لە سالۆنەکانی بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕێورەسمی پرسەو سەرەخۆشیی هاوسەری پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستان  بە ناوی مەریەم کارگەر ژنە پێشمەرگەو، هاوسەری مستەفا رەستگار، کوڕی تێکۆشەری دێرینی دێموکرات، مەلا حەسەن ڕەستگار بەڕێوەچوو. ئەو رێورەسمە کە بە ئامادەبوونی بەشێکی بەرچاو لە کادرو پێشمەرگەکان و، هەروەها بە بەشداریی چەندین کەسایەتی ولایەنە سیاسییەکان بەڕێوەچوو، سەرەتا سوهەیلا قادری سکرتێری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە سەر خاتوو مەریەم کە پێشمەرگە و ئەندامی یەکیەتیی ژنانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بوو،  کورتەیەکی بۆ ئامادەبووان باس کرد. ناوبراو ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕ لە گوندی سەدرئابادی بۆکان لە دایکبوو، ساڵی ١٣٨٨ پەیوەست بوو بە ریزەکانی حیزبی دێموکرات و دوای پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە گەڵ هاوڕێ محەممەد نەدیمی بەداخەوە بە هۆی شەهید بوونی محەممەد نەدیمی لە ناوچەی مەریوان، ئەو ژیانە هاوبەشە کەمتر لە حەوتەیەکی خایاندو، ناوبراو دواتر بوو بە خێزانی مستەفا ڕەستگار. بە داخەوە پێشمەرگە مەریم کارگەر، تووشی نەخۆشییەکی ناعیلاج دەبێ و، دوای دووساڵ بەربەرەکانی کردن لە گەڵ  ئێش وئازاری ئەو نەخۆشییە، ئێوارەی رۆژی ١٩ی بانەمەڕی ٩٦ی هەتاوی  ماڵاوایی لە ژیان کرد و کۆرپەکەی بەناوی "هەرمان" بە بێ‌نازی بەجێهێشت. شیاوی باسە لە ماوەی نەخۆشی خاتوو مەریەم، هاوسەرەکەی مستەفا ڕەستگا، لەو ئەو پەڕ ئیخلاقی شۆڕشگێڕانەوە، بە وەفادارییەوە هەڵسوکەتی لە گەڵ کرد و، بۆ بە نموونەی هاوسەرێکی خۆڕاگر و ئەمەگ‌ناس. ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پرسە و سەرەخۆشی کردن لە سەرجەم کەسوکاری پێشمەرگەی کوچکردوو، مەریەم کارگەر، بەتایبەتی بنەماڵەی تێکۆشەری ڕەستگار، خۆی لە خەم وپەژارەیان بە شەری