کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرز ڕاگرتنی ڕێوڕەسمی ۲٥ی گەلاوێژ، ٧٢هەمین ساڵەوەگەڕێ دامەزرانی ح د ک لە وڵاتی ئاڵمان

06:18 - 7 خەرمانان 2717

رۆژی شەممە ۲٦ی ئاگۆستی ٢٠١٧ی زایینی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان بۆ بەرز ڕگرتنی ۲٥ی گەلاوێژ ۷۲هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی ئەو حیزبە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆی بە بەشداریەکی بەرچاوی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان نوێنەرایەتی پاڕت و ڕێکخراوە کوردستانییەکانی جێگیر لەو وڵاتە پێک هێنا. سەرەتا لە لایەن کاک خالەق شەریفی ئەندامی کۆمیتەی ئاڵمان بەخێر هاتنی میوانەکان کرا و پاشان لە لایەن گروپی لاوانەوە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب خوێندرایەوە و بۆ رێز گرتن لە شەهیدان خولەکێک بێدەنگی ڕاگیرا. بە دوای ئەوەدا لە لایەن کاک قادر وریا ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وتارێکی پڕ نێوەرۆک پێشکەش بە بەشدار بووان کرد. بەرێز قادر وریا لە سەرەتای وتارەکەیەندا تیشکی خستە سەر زەروورەتی دامەزرانی حیزبی دێموکرات و ئەو ئەرک و بەرپرسایەتییەی کە بە درێژایی ٧٢ ساڵی رابردوو کەوتووەتە ئەستۆی ئەو حیزبە. بەڕێز قادر وریا لە وتەکانیدا هەڵسەنگاندنێکی واقع بینانەی لە و وەزعیەتی ئێستای ڕژیمی ئێران کرد و گرنگیەکانی ئاڵوگۆڕەکانی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هێنایە بەر باس. ناوبراو ڕاپرسی بەرەو سەربەخۆی باشووری کوردستانی بە پێی تێروانینەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان هێنایە بەر باس و لە کۆتایی قسەکانیشی دا باسێکی ئەو شەڕ و تێکهەڵچوونە نەخوازراوەی گوندێکی باڵەکایەتی باشووری کوردستان، لە گەڵ پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران روویدابوو کرد. دوای وتارەکەی کاک قادر وریا،گرووپی موسیک و محەمەد بۆکانی چەند گۆرانێکی هەڵپەڕکێیان بۆ بەشداربووانی ئەم رێوڕەسمە بەشکۆیە چڕی کە بوو بە هۆی دڵخۆشی بەشداربووان. لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕێورەسمە دا خاتوو سەیران بایزید حسێنی بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان سپاسی نوێنەرانی ئەو حیزب و ڕێکخراوانەی کرد کە بە بۆنەی ۲٥ی گەلاوێژ ۷۲هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەشدارییان کردبوو و یان پەیامی پیرۆزباییان ناردبوو.  دواتر لە لایەن نەوید خزری پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی لاوان خوێندراوە. بەشی کۆتایی ئەو ڕێورەسمە تەرخان کرا بۆ هەڵپەڕکێ و شادی ئامادە بووان کە لەو بەشەش دا هونەرمەندی ڕەپ کاریگەر و خاتوو "تاو"،چەند گۆرانیەکیان پێشکەشی بەشدار بووانی ئەو رێوڕەشمە کرد. لە بڕگەی کۆتایی ئەم رێوڕەسمە هونەرمەند محەممەد بۆکانی هاتەوە سەر شانۆ و بە گۆرانی خۆش و ڕەشبەڵەکی جوانی بەشداران، ڕێوڕەسمەکە تا درەنگانی شەو درێژەی کێشا. پێویست بە ئاماژەیە کە ئەو حیزب و ڕێکخراوانە لە ڕێوڕەسمی ٢٥ی گەلاوێژ دا بەشداریان کرد: - پاڕتی دێموکراتی کوردستان - یەکیەتی نیشتمانی کوردستان - کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان - کۆمەڵە"رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران - کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران - پاڕتی سوسیالیستی باکووری کوردستان" هاک پاڕتی"