کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پاڕلمانی نۆروێژ

05:15 - 12 خەرمانان 2717

رۆژی هەینی ١ی سپتەمبری ٢٠١٧ی زایینی، بەڕێز سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان کاک مستەفا مەولوودی و هاوڕێیەتی ناسر قادرپور بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزب لە نۆروێژ و ئیدریسی ئاب هاوکاری پەیوەندییەکان، سەردانی پارڵمانی ئەو وڵاتەیان کرد. بەڕێز مەولوودی و هەیئەتی هاوڕێی لەلایەن بەرێز هەیکی ئیدسۆڵ هۆڵمۆس ئەندامی پارلمانی پارتی چەپی سوسیالیستەوە پێشوازیان لێ کرا. لە دەستپێکی دیدارەکە دابەرێز مستەفا مەولوودی بە وردی سیاسەتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی بۆ هەیکی ئیدسۆڵ هۆڵمۆس باس‌کرد. هەروەها سیاسەتی رژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی سەبارەت بە خەڵک و نەتەوەکانی ئێران و شێوازی هەڵسوکەوتی نابەرپرسانە و چەوسێنەرانەی ئەو ڕژیمەی بە باشی بۆ شی کردەوە. سکرتێری گشتی حیزب لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا باسی تیرۆرەکردنی رێبەرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە کرد و ئاماژەی بە بەرنامەی درێژماوەی ڕژیی ئیسلامی بۆ تێرۆر و سڕینەوەی نەیارانی خۆی لە ڕێگەی تێرۆرەوە کرد. بەڕێز مەولوودی ئاماژەی کرد بە سیاسەتی داگیرکاریی و دەستوەردانی رژێمی ئیسلامیی ئێرانی لە وڵاتانی ناوچە و بەکارهێنانی ناتەباییە ئاینیەکانی ناوچە بۆ نانەوەی ئاگری دووبەرەکی و شەری نەخوازراوی مەزهەبی بە مەبەستی پەرەپێدان بە سیاسەتەکانی خۆی. هەیکی ئیدسۆڵ هۆڵمۆس وێڕای تەئیدی قسەکانی سکرتێری گشتیی حیزب لە پەیوەندی لەگەڵ سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەر پێشێل کردنی مافی نەتەوکان و گەلی کورد بەتایبەتی کرد. لە بەشێکی دیکە لە قسەکانی بەرێز هەیکی ئیدسۆڵ هۆڵمۆس وەک پارتی سوسیالیستی چەپی نۆروێژ دوپاتریان کردوە کە ئەوان بەردوام داکۆکیان لەمافەکانی گەلی کورد لە هەموبەشەکانی کوردستان کردوە و بەتایبەتی کورد لە رۆژهەڵات. لە کۆتاییدا هەردوو لا لەسەر ئەوە کۆک بوون کە وەلانان و گۆڕینی کۆماری ئیسلامیی ئێران باشترین رێگا چارەیە بۆ گەیشتن بە هێمنایەتی و سەقامگرتوویی ناوچەکە و کۆتایی هێنان بە شەڕ و کردەوە تیرۆریستییەکان.