کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پاڕلمانی نۆروێژ

06:17 - 14 خەرمانان 2717

رۆژی هەینی چواری سپتەمبری ٢٠١٧ی زایینی، بەڕێز سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان کاک مستەفا مەولوودی و ناسر قادرپور بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزب لە نۆروێژ ، سەردانی پارڵمانی ئەو وڵاتەیان کرد. بەڕێز مەولوودی و هەیئەتی هاوڕێی لەلایەن پارتی پێشکەوتن خوازی نۆروێژوە کە پێک هاتبوون لە بەرێزان یوروند ریتمان ئەندامی پارلمان، پێر کریستیان کروگ راوێژکاری سیاسی لە وەزارەتی دەرەوە و هیلدەگوین هانسن راوێژکاری سیاسی لە وەزارەتی بەرگری پێشوازیان لێ کرا. لە دەستپێکی دیدارەکە دا بەرێز مستەفا مەولوودی بە وردی سیاسەتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی بۆ هەیئەتی خانەخوێ باس کرد. بەڕێز مەولوودی هەروەها سیاسەتی رژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی سەبارەت بە خەڵک و نەتەوەکانی ئێران و شێوازی هەڵسوکەوتی نابەرپرسانە و چەوسێنەرانەی ئەو ڕژیمەی بە باشی بۆ شی کردنەوە. سکرتێری گشتی حیزب لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا باسی تیرۆرکردنی رێبەرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە کرد و ئاماژەی بە بەرنامەی درێژماوەی ڕژیمی ئیسلامی بۆ تێرۆر و سڕینەوەی نەیارانی خۆی لە ڕێگەی تێرۆرەوە کرد. بەڕێز مەولوودی ئاماژەی کرد بە سیاسەتی داگیرکاریی و دەستێوەردانی رژێمی ئیسلامیی ئێرانی لە وڵاتانی ناوچە و بەکارهێنانی ناتەباییە ئاینیەکانی ناوچە بۆ نانەوەی ئاگری دووبەرەکی و شەری نەخوازراوی مەزهەبی بە مەبەستی پەرەپێدان بە سیاسەتەکانی خۆی هەیئەتی پارتی پێشکەوتنخواز وێڕای تەئیدی قسەکانی سکرتێری گشتیی حیزب لە پەیوەندی لەگەڵ سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەر پێشێل کردنی مافی نەتەوکان و گەلی کورد بەتایبەتی کرد. لە بەشێکی دیکە لە قسەکانی یوروند ریتمان ئەندام پارلمان لە پارتی پێشکەوتنخوازی نۆروێژ دوپاتیان کردوە کە ئەوان بەردوام داکۆکیان لەمافەکانی گەلی کورد لە هەموبەشەکانی کوردستان کردوە و بەتایبەتی کورد لە رۆژهەڵات، راوێژکاری سیاسی لە وەزارەتی دەرەوە وتیان ئێمە چەندین جار لە سەردانەکانمان بۆ یەکێتی ئوروپا لە گەڵ کومسیونی مافی مرۆڤ دا باسمان لە مافەکانی کورد لەئێران داکردوە. لە کۆتاییدا هەردوو لا لەسەر ئەوە کۆک بوون کە وەلانان و گۆڕینی کۆماری ئیسلامیی ئێران باشترین رێگا چارەیە بۆ گەیشتن بە هێمنایەتی و سەقامگرتوویی ناوچەکە و کۆتایی هێنان بە شەڕ و کردەوە تیرۆریستییەکان.