کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارێزەری یەکێک لە کوژراوانی نێو بەندیخانەکانی ئێران ، ٩ تۆمەتی وە پاڵ خرا

20:42 - 28 رێبەندان 2717

محەممەد نەجەفی پارێزی دادگوستەری شاری ئەراک، دوای قسەکانی سەبارەت بە گیان لەدەست‌دانی یەکێک لە خۆپێشاندەران لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئەراک ، لە لایەن دادگای ئەوشارەوە بە ٩ تۆمەتی دژە رێژیم تاوانبار کرا. لە رەوتی ناڕەازیەتییەکانی مانگی بەفرانبار  تازە لاوێک بەناوی وەحید حەیدەری لە گرتنگەی ئیتلاعاتی شارۆچکەی شازەندی ئەراک  گیانی لە دەست داو، بەرپرسانی ئەمنیەتی هۆکاری مردنی ئەو تازە لاوەیان ، تووش بوون بە مادەهۆشبەرەکان  و خۆکوژی کردن بڵاو کردەوە. دوا بە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیان لەدەستدانی وەحید حەیدەری، یەکێک لە نوێنەرانی مەجلیس ڕایەگەیاند، بە پێی لێکۆڵێنەکانی محەممەد نەجەفی لە شوێنی ژیانی وەحید حەیدەری ، بە بەڵگەوە سەلماندویەتی کە ئیدیعاکانی بەرپرسانی ئەمنیەتی و قەزای دوورە لە ڕاستی و، هەر ئەمەش بۆ هۆی ئەوەی کە محەممەد نەجەفی لە لایەن دادگای شاری ئەراک بە تۆمەتی جۆراوجۆر سزا بدرێ. ئەو پارێزەرە جیا لە بڵاو کردنەوەی ناڕاستی و شێواندنی ڕای گشتی، چەند تاوانی دیکەشی وەپاڵ خراوە. ناوبراو دوای قسەکانی سەبارەت بە گیان لە دەستدانی وەحید حەیدەری و وە درۆ خستنەوەی ئیدیعاکانی بەرپرسانی ئەمنی و ئینتزامی شاری ئەراک، رۆژی ٢٥ی بەفرانبار لە بە دەرکی ماڵی خۆی دەسبەسەرکرا. هەوڵدان بەدژی نیزام، تێکدانی ئاسایشی نیشتمانیی وڵات، ئەندام‌بوون لە حیزبەکانی دژبەری نیزام و ناردنی هەواڵ و زانیاریی بۆ ڕاگەیاندنەکانی دەرەوەی ئێران ، لەو تۆمەتانەیە کە وەپاڵ محەممەد نەجەفی پارێزەری بەندکراو خراوە. ..................