کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان لەدەستدانی ٦٦ کەس بە هۆی بەربوونەوەی فرۆکە لە یاسووج

22:02 - 29 رێبەندان 2717

سەرلەبەیانیی ئەمرۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ڕێبەندان ٩٦ی هەتاوی  بە هۆی کەوتنە خوارەوەی فرۆکەیەکی جۆری نەفەر هەڵگری ATR کە  لە تارانەوە بەرەو شاری یاسووج  وەڕی کەوتووە، ٦٦ کەس گیانیان لە دەستدا. ئەو فڕۆکەیە  دوای ٥٠ خولەک  لە ١٤ مایلی شاری یاسووج لە هێڵی ڕادار ون دەبێ و بە هۆی خراپی کەشوهەواوە کەوتووتە خوارەوە. بە وتەی "تەباتەبایی" بەرپرسی پێوەندییەکانی شیرکەتی فرۆکەوانی ئاسمان؛ کۆی  سەرنشین و موسافرەکانی ئەو فڕۆکەیە لەو رووداوە گیانیان لە دەست داوە. بە وتەی یەکێک لە بەرپرسانی دیکەی  شیرکەتی فڕۆکەوانی ئاسمان، ئەو فڕۆکەیە بە هۆی خراپی کەشوهەوا خۆی بە کێوی "دێنا" کێشاوە کە هەڵکەوتووە لە ناوچەی سەمیرەمی شاری یاسووج. دوای ئەو ڕووداوە ماڵپەڕی فڕۆکەخانەی مێهرئاباد لە تاران داخرا.