پاوێل دوورۆف، به‌ڕێوه‌به‌ری تێلگرانی ڕایگه‌یاند كه نوێترین وێرژه‌نی تیلگرام كه بۆ خۆی فیلتێرشكێنی له‌گه‌ڵه ده‌خه‌ینه بازاڕه‌كانی ڕووسیه و ئێرانه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری تێلگرام له كاتێكدا ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاند كه دادگایه‌ك له ڕووسیه بڕیاری فیلتێركردنی تێلگرامی ده‌ركرد. دادگای ڕووسیه به هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕێكخراوه سیخوڕییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی نه‌یانتوانیوه دزه له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه بكه‌ن و له‌و ڕێگه‌یه‌وه خه‌ڵك كۆنتڕۆڵ بكه‌ن به ناچاری بڕیاری داخرانیان ده‌ركرد.
ناوبراو له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و تێلگرامی نوێیه‌دا ده‌ڵێ، به شێوه‌ی ئۆتۆماتیك به وی پی ئێن و فیلتێرشكێن ته‌یار كراوه و به‌ركارهێنه‌رانی مه‌جبوور نیه فیلتێرشكێن به‌كار بێنن.
به‌دوای ده‌نگۆی فیلتێركردنی تێلگرام له ئێرانی ژێر چه‌پۆكه‌ی كۆماری ئیسلامی، ئێستا وێژه‌نی نوێی تیلگرام به‌و ززوانه ده‌گاته به‌ر ده‌ستی ٤٠ میلیۆن به‌كارهێنه‌ری ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه.
شایانی باسه له ئاستی جیهاندا نزیك به ٢٠٠ میلیۆن كه‌س تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تێلگرام به‌كار دێنن كه له‌و ڕێژه‌یه ٤٠ میلیۆن كه‌سیان خه‌ڵكی ئێرانن.