کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی نۆردڕاین وێستفاڵێن لە شاری کۆلن لە وڵاتی ئاڵمان ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بانەمەڕ، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی کرێکار، بۆ پشتیوانی لە گیراوانی سیاسیی لە ئێران خۆپیشاندانێکی بەڕێوە برد.
خۆپیشاندانەکە کاتژمێر ١٠ی پێش نیوەڕۆ بە دانانی چادر لە هۆیمارکت و دانانی وێنەی گیراوانی سیاسی کورد و شەهیدانی شۆڕشی ژینا دەستی پێکرد.
دواتر لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ لە ناونیشانی هانس بووکلا پلاتس بە ڕێپێوان بەرەو هۆیمارکت کە ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند گەڕانەوە و لە دەوری چادر بە سروودی نەتەوەیی و ناڕەزایەتیدەربڕین و پشتیوانی لە گیراوانی سیاسیی کورد تا کاتژمێر ٥ی ئێوارە درێژە بە خۆپیشاندانەکە درا.