کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵمان/بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە بەندکراوانی سیاسی

12:52 - 15 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی سێشەممە ١١ی بانەمەڕ لە وڵاتی ئاڵمان لە شاری برێمێن بە ئامانجی دەربڕینی ناڕەزایەتیی بە حوکمی لەسێدارەدانی تووماج ساڵحی هونەمەندی ناڕازیی بەندکراو، خۆپیشاندانێک بەڕێوە چوو.

ڕێژەیەکی بەرچاو لە ئەندامان حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و هەروەها حیزب و لایەنەکانی تری ئێرانی بەشداریی ئەو خۆپیشاندانەیان کرد و بە وتنەوەی دروشم و هەڵگرتنی وێنەی تووماج ئەو بڕیارە دژە مرۆڤییەیان شەرمەزار کرد.

خۆپیشاندەران ڕایانگایەند کە تووماج ساڵحی لە کاتی شۆڕشی ژینادا دەنگی کپکراوی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێرانی بەرز کردووە و پێویستە ئێمەش هەموومان هاواری دەنگی کپکراوی ئەو هونەرمەندە بین.

لە درێژەی خۆپیشاندانەکەدا گۆرانییەکانی ئەو هونەرمەندە کە خۆی دەربڕینی ئازاری خەڵکی ئێرانە و هەروەها لەقاودانی تاوانەکانی ڕێژیمی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامییە، بڵاو کرایەوە.