شورای ئەمنیەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی ڕابردووی خۆیدا، ڕەشنووسی بڕیارنامەی ڕووسیەی لەبارەی مەحکومکردنی هێرشەکانی ئەمریکا، بریتانیا و فەرانسە لە دژی سووریە ڕەت کردەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا ٨ وڵاتی ئەندام لە کۆی ١٥ ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش دژی ئەو پێشنووسە پێشنیازکراوەی ڕووسیە دەنگیان داوە و هاوکات ٤ وڵاتی دیکەش بێ لایەن بوون.
ئەو کۆبوونەوەیە پاش داواکاریی ویلادیمیر پۆتین، سەرکۆماری ڕووسیە بۆ بەدواداچوونی قەیرانی سووریە پاش هێرشی هاوپەیمانیی ٣ زلهێزی ڕۆژاوایی لە دژی سووریە، ساز کراوە.
ئەمریکا، بریتانیا و فەرانسە بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو لە کاردانەوە بە هێرشی شیمیایی یەکشەممەی هەفتەی پێشووی رێژێمی سووریە بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لە شاری دووما بەشێک لە بنکە و بارەگا سەربازی و ناوەند شیمیاییەکانی ئەو وڵاتەیان بۆردومان کرد.
ئەو ڕەشنووسەی کە لەلایەن ڕووسیەوە بۆ پشتیوانی لە سووریە ئامادە کرابوو، لە کۆبوونەوەیەکی ئاڵۆزی شورای ئەمنیەتی لێکەوتەوە و تەنیا دوو وڵاتی چین و بۆلیوی دەنگی ئەرێنیان دا و لە ئا،امدا ڕەت کرایەوە.
هاوکات ئیمانوێل ماکرۆن، سەرکۆماری ڕووسیە و دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکا لە نوێترین لێدوانی خۆیاندا هۆشداریان داوە کە ئامادەن جارێکی دیکە هێرش بکەنەوە سەر سووریە.