کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی برای پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کرماشان برای یەکێک لە پێشمەرگەکانی کوردی یارسان بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە کرماشان کۆچی‌دوایی کرد.

15:59 - 29 بانەمەڕ 2718

رۆژی هەینی ٢٨ی بانەمەڕ بە هۆی رووداوی هاتووچۆ لە ئاوایی ڕەمەکی ناوچەی قەڵخانی، کەماڵ جوانمێری تەمەن ١٩ ساڵ کە سەربازی ئەڕتەش بوو، گیانی لە دەست دا. کەماڵ جوانمێری برای داڵاهوو جوانمێری پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانە. شایانی باسە کەماڵ بۆ ماوەی ٧ مانگ لە لایەن حیفازەت ئیتلاعاتی ئەڕتشی رێژیمەوە بە هۆی باوەڕمەندبوونی بە ئایینی یارسان زیندانی کرابوو، هەروەها بەوتەی دۆستانی زۆر ئازایانە باسی لە نەتەوەکەیەو خەباتکارانی کورد دەکرد کە ئەمەش ئازار وئەزیەتی بەرپرسانی پادگانی ئیسفەهانی لێکەوتەوەو تەنانەت لە تێکهەڵچوونێک تەقە لە یەکێک لە فەرماندەکای ئەڕتەش دەکا و لاقی بریندار دەکا. هەروەک لە هەواڵەکانی پێشتر هاتووە ، ماوەی لەمەوپێش سەرلەنوێ کەماڵ و ئەندامانی بنەماڵەکەی لە لایەن ئیتڵاعاتی رێژیم لە سەرپێل و کرماشان بۆ ماوەی چەند رۆژ گیران. تاوانی کەماڵ ئەوە بوو کە وێنەی پێشمەرگەی لە سەر مۆبایلەکەی دانابوو. کەماڵ یەکێک لە لاوانی بەهەستی ناوچەی قەڵخانی و داڵاهوو بوو کە بە ئاشكرا و بە ئازایەتی باسی حیزبی دێموکراتی بۆ خەڵکی ئەو ناوچەیە دەکرد. بنەماڵەی جوانمێری لە بنەماڵە هەرەشۆرشگێڕەکانی ناوچەکانی قەڵخانی و داڵەهوون کە زۆر وەفادار بوونە هەم بە نسیبەت نەتەوەکەیان هەم ئایینەکەیان. شیاوی باسە بە بۆنەی کۆچی‌دوایی کەماڵ جوانمێری برای پێشمەرگە داڵاهوو جوانمێری پێش‌نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی بانەمەڕ ڕێوڕەسمە پرسە و سەرەخۆشی لە بنکەی سەرەکیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو. لەو ڕێوڕەسمە بە ئامادەبوونی بەشێکی بەرچاو لە هاوسەنگەرانی داڵاهوو جوانمێری و کادر و پێشمەرەگە و بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گەڵ سەرجەم خەڵکی بوێری قەڵخانی بەتایبەتی بنەماڵای جوانمێری هاوخەمی کرا. هاوڕێ شوڕش شەهباز بەرپرسی هەرێمی ٤ ی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو ڕێوڕەسمە لە سەر تایبەتمەندی کوردانی یارسانی و بەتایبەتی ئازایەتی و کوردپەروەری بنەماڵەی جوانمێری کورتەیەکی باس کرد و بە نوێنەرایەتی حیزبەوە ، پرسە و سەرەخۆشی سەرجەم تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی پێشکەش بەو بنەماڵە داخدارە کرد.