کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێکگرێدانی بەرژەوەندیی هاوبەش و ڕەفتاری یەکگرتووانەی کۆمەڵگە

04:06 - 1 جۆزەردان 2718

مانگرتنە ٢٥ ڕۆژەکەی بەهاری ئەمساڵ لە شاری بانە، کۆمەڵێک دەرەنجامی تایبەتیی بەدوای خۆیدا هێنا و دەهێنێ کە جێی خۆیەتی بە گرینگییەوە خوێندنەوەیان بۆ بکرێ. پێنج ساڵ پێش ئێستا و لە مانگی پووشپەڕدا بوو کە لە زۆربەی زۆری شارەکانی کوردستان‌ _جیا لە شاری بانە بە شێوەیەکی دیار_ بە بۆنەی ساڵڕۆژی تیرۆری شەهید دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات دووکان و بازاڕەکان داخران و خەڵکی کوردستان ئەم کردەوە تێرۆریستییەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان بۆ جارێکی دیکە مەحکووم کردەوە. هەر ئەو کات کۆمیسیۆنی ئامووزشی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سمینارێکی تایبەتدا خەسارناسیی ئەم هەڵوێست و ڕەفتارەی خەڵکی شاری بانەی کرد. لەو سمینارەدا زۆربەی بەشدارانی باسەکە لەو بڕوایەدا بوون کە هۆکاری ئەم لەگەڵنەکەوتنەی خەڵکی شاری بانە بۆ مانگرتنەکە و دووکان و بازاڕداخستن، دەگەڕێتەوە بۆ مەوقعییەت و پێگەیەکی تایبەتیی ئابووری کە بۆ ئەم شارە پەیدا بووە. هەر لەم سمینارەدا بە وردی قسە لە زیان و قازانجەکانی ئەم مەوقعییەتە ئابووری و بازرگانیە لە سەر داهاتووی ئەم شارە کرا کە چەندە دەتوانێ شوێنەواری خۆی لە سەر ڕەفتاری خەڵکی شارەکە دابنێ. ئێستا کە باس لە مانگرتنەکەی ئەمساڵی شاری بانە دەکەین، دەبینین زۆر لەو بۆچوون و لێکدانەوانەی لەو سمینارەدا کران درووست و لە جێی خۆیاندا بوون. پێگە و مەوقعییەتێکی تایبەتی کە بە هۆی مامەڵەی بازرگانی لەم سنوورانەوە بە شاری بانە و چەند شارێکی دیکەی سەرسنوور بەخشراوە، لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا کۆمەڵێک گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و ئابووریی لەم شارانەدا درووست کردوە. لە هەمووی گرینگتر ئەم مەوقعیەتە تایبەتە توانیویەتی کۆمەڵێک «بەرژەوەندیی هاوبەش» بۆ خەڵکی ئەم شارانە و لەهەمان کاتدا کۆمەڵێک «هەڕەشەی هاوبەش» بۆ دانیشتووانیان درووست بکا کە بێگومان شوێنەواری ڕاستەوخۆی لەسەر ڕەفتاری هاوبەشی کۆمەڵایەتیی دانیشتووانی دادەنێ و بەهێزی دەکا. یەکێک لە تایبەتمەندییە بەرز و دیارەکانی مانگرتنەکەی شاری بانە کە سەرەکیترین هۆکاری بەردەوامیی ئەم مانگرتنە بۆ ماوەی ٢٥ ڕۆژ بوو و پیلانەکانی ڕێژیمی بەرانبەر بە شکڵ و فۆڕمی ئەم حەرەکەتە جەماوەری و مەدەنییە مایەپووچ کردوە، یەکگرتوویی و یەکڕیزیی خەڵکی ئەم شارە بوو. لێرەدا ئەگەر بمانهەوێ خودی «یەکگرتوویی»ی و «یەکڕیزی»ی خەڵک لە چوارچێوەی دیاردەیەکی هاوبەشی کۆمەڵایەتیدا قسەیان لە سەر بکەین، پێش هەموو شتێک پێویستە قسە لە هۆکارەکانی درووستبوونی ئەم «هاوبەش»ییە وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی بکەین. پێگە و مەوقعیەتێکی ئابووری کە بە هۆی ئەم سنوورەوە بۆ شارگەلێکی وەک بانە و مەریوان یان هەر شارێکی دیکەی سنووری درووست بووە، ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر درووستبوونی کۆمەڵێک بەرژەوەندیی هاوبەشی دانیشتووانی ئەم شارانەوە هەیە کە بۆ پاراستن و ڕاگرتنی، ئیرادەیەکی هاوبەشیش پێویستە. ئەم ئیرادە هاوبەشە بۆ پارێزگاری لە دەسکەوت یان پێگەیەکی هاوبەش کە هەموو قازانجی تێدا دەکەن، نە لەخۆڕا درووست دەبێ و نە هەروا بە شێوەی «خۆڕسک»یش لە «هێز»ەوە دەگۆڕدرێ بۆ «کردەوە». بۆ ئەوەی دەرک بە کاتالیزۆری ئەم هەڵوێست و ڕەفتارە هاوبەشەی خەڵکی بانە لە ڕەوتی ئەم مانگرتنانەدا بکەین، جێی خۆیەتی بە وردی سەرنجی ڕۆڵ و کارتێکەریی کۆمەڵگەی مەدەنی لەم ڕووداوەدا بدەین. هەر لە یەکەم ڕۆژەکانی ئەم مانگرتنەوە خەڵکی ناڕازی لە داخستنی سنوورەکان و بردنەسەرەوەی نرخی ماڵیاتی سەر شت و مەکی کاسبکاران، خەڵکی شار بە کۆبوونەوە لە دەوری سفرەیەکی خاڵی و بەتاڵ، درووشمی «خاڵیبوونی سفرەکان»یان بەرزکردەوە و بەم شێوەیە ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ ئەم فۆڕمە لە ڕەفتاری خەڵک پەرەی ‌ئەستاند و تەنانەت چەند شارێکی دیکەی وەک؛ سەقز، سەردەشت، مەریوان، پیرانشار و... گرتەوە. بە واتایەکی ڕوونتر ئەوە چالاکانی مەدەنی و کەسایەتییە سیاسی و ئایینییەکان و بە گشتی کۆمەڵگەی مەدەنی بوو کە توانیی هەموو ئەم هەست و ئیرادە هاوبەشانە لە چوارچێوەیەکی مەدەنی و شارستانیدا بیچمی پێ بدا و بەرینییەکی جەماوەری پێ ببەخشێ. لەم مانگرتنە ٢٥ ڕۆژەی شاری بانەدا کە لانیکەم لە چوار دەیەی ڕابردوودا لە ئاستی ئێران و کوردستاندا وەک درێژترین و بەردەوامترین ڕەفتاری جەماوەڕی تۆمار کراوە، کۆمەڵگەی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان توانیی ڕۆڵی سەرەکیی تێدا بگێڕێ. ئەم مانگرتنە هەم لە شکڵ و هەم لە نێوەرۆکدا نە تەنیا بەرانبەر بە پیلانی دام‌ودەزگا ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە پێوەبوون بیانووی سەرکوتکردنی بۆ بدۆزنەوە ڕاوەستا، بەڵکوو توانیی بە یەکگرتوویی و یەکڕیزی کۆمەڵێک پەیامی گرینگ بڵاو بکاتەوە کە جێی خۆیەتی زیاتر لە هەمیشە سەرنجیان بدرێتێ و کاریان لە سەر بکرێ. ناسینی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان یەکێک لەو پەیامانەیە کە ئێمە دەتوانین لەم مانگرتنەوە فێری ببین. بنەماڵەیەک، شارێک، حیزبێک یان میللەتێک _کە مەبەستی سەرەکیی ئێمەیە_ ئەگەر دەیهەوێ لە پێناو ئامانجێکی دیاریکراودا تێ بکۆشی و خەباتی لە پێناویدا بکا، سەرەکیترین مەرجی سەرکەوتنی یەکیەتیی و یەکگرتووییە. بێگومان ئەم شەرتە نایەتە دی تا ئەو کاتەی کە بەرژەوەندییە گشتییەکە دیاری دەکرێن. لەوانەیە یەکێک لەو هۆکارانەی تا ئێستا هەستی یەکیەتی و یەکگرتوویی لە نێو ئێمەی میللەتی کورد‌دا بە لاوازی هێشتۆتەوە، نەناسین و دەرک‌ نەکردنی بەرژەوەندییە گشتییەکانمان بێ. زۆر جار لە ئەدەبیاتی سیاسیی کورد دا قسە لە «بەرژەوەندیی نەتەوەیی» و «بەرژەوەندیی نیشتمانی» دەکرێ کە هەموو لایەکمان بە هەر بیروبۆچوون و ئایدیایەکەوە دەبێ هەوڵی دابینکردن و وەدەستهێنان و دواتر پاراستنی بدەین، بەڵام لەوانەیە کەمایەسییەکە لێرەدا بێ کە ئەم تێڕوانینانە زۆر گشتین و وردنەکراونەتەوە بۆ نێو بەدەنەی کۆمەڵگە. لێرەدایە کە کۆمەڵگەی مەدەنی دەتوانێ ئەم بۆشاییە پڕ بکاتەوە. ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکانی پێناسەکراو لە چوارچێوەی بزووتنەوەی مەدەنیدا، دەتوانن کار لە سەر تێگەیاندنی کۆمەڵگە لە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و هەڕەشە هاوبەشەکان بکەن. ئەوانن کە دەتوانن بە وردکردنەوەی بەرژەوەندیی نەتەوەیی و نیشتمانی بۆ کۆمەڵگە، کار لە سەر درووستکردنی یەکیەتیی و یەکگرتوویی نەتەوەیی لە کۆمەڵگەی کوردستاندا بکەن. بزووتنەوەی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا سەلماندوویەتی کە دەتوانێ لە قۆناغی نوێی بوونی خۆیدا بە شێوەیەکی ڕێکخراو و لە چوارچێوەی جەماوەردا کار لە سەر ڕەفتاری یەکگرتوو و هەڵوێستی هاوبەش بکا. هەڵمەتی بەدەنگەوەهاتنی خەڵکی سەرجەم شارەکانی کوردستان لە جەریانی بوومەلەرزەکەی ساڵی پاری کرماشان و مانگرتنەکەی شاری بانە، دوو نموونەن بۆ سەلماندنی ئەم ئیدیعایە. مانگرتنە ٢٥ ڕۆژەکەی بەهاری ئەمساڵ لە شاری بانە، کۆمەڵێک دەرەنجامی تایبەتیی بەدوای خۆیدا هێنا و دەهێنێ کە جێی خۆیەتی بە گرینگییەوە خوێندنەوەیان بۆ بکرێ. پێنج ساڵ پێش ئێستا و لە مانگی پووشپەڕدا بوو کە لە زۆربەی زۆری شارەکانی کوردستان‌ _جیا لە شاری بانە بە شێوەیەکی دیار_ بە بۆنەی ساڵڕۆژی تیرۆری شەهید دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات دووکان و بازاڕەکان داخران و خەڵکی کوردستان ئەم کردەوە تێرۆریستییەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان بۆ جارێکی دیکە مەحکووم کردەوە. هەر ئەو کات کۆمیسیۆنی ئامووزشی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سمینارێکی تایبەتدا خەسارناسیی ئەم هەڵوێست و ڕەفتارەی خەڵکی شاری بانەی کرد. لەو سمینارەدا زۆربەی بەشدارانی باسەکە لەو بڕوایەدا بوون کە هۆکاری ئەم لەگەڵنەکەوتنەی خەڵکی شاری بانە بۆ مانگرتنەکە و دووکان و بازاڕداخستن، دەگەڕێتەوە بۆ مەوقعییەت و پێگەیەکی تایبەتیی ئابووری کە بۆ ئەم شارە پەیدا بووە. هەر لەم سمینارەدا بە وردی قسە لە زیان و قازانجەکانی ئەم مەوقعییەتە ئابووری و بازرگانیە لە سەر داهاتووی ئەم شارە کرا کە چەندە دەتوانێ شوێنەواری خۆی لە سەر ڕەفتاری خەڵکی شارەکە دابنێ. ئێستا کە باس لە مانگرتنەکەی ئەمساڵی شاری بانە دەکەین، دەبینین زۆر لەو بۆچوون و لێکدانەوانەی لەو سمینارەدا کران درووست و لە جێی خۆیاندا بوون. پێگە و مەوقعییەتێکی تایبەتی کە بە هۆی مامەڵەی بازرگانی لەم سنوورانەوە بە شاری بانە و چەند شارێکی دیکەی سەرسنوور بەخشراوە، لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا کۆمەڵێک گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و ئابووریی لەم شارانەدا درووست کردوە. لە هەمووی گرینگتر ئەم مەوقعیەتە تایبەتە توانیویەتی کۆمەڵێک «بەرژەوەندیی هاوبەش» بۆ خەڵکی ئەم شارانە و لەهەمان کاتدا کۆمەڵێک «هەڕەشەی هاوبەش» بۆ دانیشتووانیان درووست بکا کە بێگومان شوێنەواری ڕاستەوخۆی لەسەر ڕەفتاری هاوبەشی کۆمەڵایەتیی دانیشتووانی دادەنێ و بەهێزی دەکا. یەکێک لە تایبەتمەندییە بەرز و دیارەکانی مانگرتنەکەی شاری بانە کە سەرەکیترین هۆکاری بەردەوامیی ئەم مانگرتنە بۆ ماوەی ٢٥ ڕۆژ بوو و پیلانەکانی ڕێژیمی بەرانبەر بە شکڵ و فۆڕمی ئەم حەرەکەتە جەماوەری و مەدەنییە مایەپووچ کردوە، یەکگرتوویی و یەکڕیزیی خەڵکی ئەم شارە بوو. لێرەدا ئەگەر بمانهەوێ خودی «یەکگرتوویی»ی و «یەکڕیزی»ی خەڵک لە چوارچێوەی دیاردەیەکی هاوبەشی کۆمەڵایەتیدا قسەیان لە سەر بکەین، پێش هەموو شتێک پێویستە قسە لە هۆکارەکانی درووستبوونی ئەم «هاوبەش»ییە وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی بکەین. پێگە و مەوقعیەتێکی ئابووری کە بە هۆی ئەم سنوورەوە بۆ شارگەلێکی وەک بانە و مەریوان یان هەر شارێکی دیکەی سنووری درووست بووە، ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر درووستبوونی کۆمەڵێک بەرژەوەندیی هاوبەشی دانیشتووانی ئەم شارانەوە هەیە کە بۆ پاراستن و ڕاگرتنی، ئیرادەیەکی هاوبەشیش پێویستە. ئەم ئیرادە هاوبەشە بۆ پارێزگاری لە دەسکەوت یان پێگەیەکی هاوبەش کە هەموو قازانجی تێدا دەکەن، نە لەخۆڕا درووست دەبێ و نە هەروا بە شێوەی «خۆڕسک»یش لە «هێز»ەوە دەگۆڕدرێ بۆ «کردەوە». بۆ ئەوەی دەرک بە کاتالیزۆری ئەم هەڵوێست و ڕەفتارە هاوبەشەی خەڵکی بانە لە ڕەوتی ئەم مانگرتنانەدا بکەین، جێی خۆیەتی بە وردی سەرنجی ڕۆڵ و کارتێکەریی کۆمەڵگەی مەدەنی لەم ڕووداوەدا بدەین. هەر لە یەکەم ڕۆژەکانی ئەم مانگرتنەوە خەڵکی ناڕازی لە داخستنی سنوورەکان و بردنەسەرەوەی نرخی ماڵیاتی سەر شت و مەکی کاسبکاران، خەڵکی شار بە کۆبوونەوە لە دەوری سفرەیەکی خاڵی و بەتاڵ، درووشمی «خاڵیبوونی سفرەکان»یان بەرزکردەوە و بەم شێوەیە ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ ئەم فۆڕمە لە ڕەفتاری خەڵک پەرەی ‌ئەستاند و تەنانەت چەند شارێکی دیکەی وەک؛ سەقز، سەردەشت، مەریوان، پیرانشار و... گرتەوە. بە واتایەکی ڕوونتر ئەوە چالاکانی مەدەنی و کەسایەتییە سیاسی و ئایینییەکان و بە گشتی کۆمەڵگەی مەدەنی بوو کە توانیی هەموو ئەم هەست و ئیرادە هاوبەشانە لە چوارچێوەیەکی مەدەنی و شارستانیدا بیچمی پێ بدا و بەرینییەکی جەماوەری پێ ببەخشێ. لەم مانگرتنە ٢٥ ڕۆژەی شاری بانەدا کە لانیکەم لە چوار دەیەی ڕابردوودا لە ئاستی ئێران و کوردستاندا وەک درێژترین و بەردەوامترین ڕەفتاری جەماوەڕی تۆمار کراوە، کۆمەڵگەی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان توانیی ڕۆڵی سەرەکیی تێدا بگێڕێ. ئەم مانگرتنە هەم لە شکڵ و هەم لە نێوەرۆکدا نە تەنیا بەرانبەر بە پیلانی دام‌ودەزگا ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە پێوەبوون بیانووی سەرکوتکردنی بۆ بدۆزنەوە ڕاوەستا، بەڵکوو توانیی بە یەکگرتوویی و یەکڕیزی کۆمەڵێک پەیامی گرینگ بڵاو بکاتەوە کە جێی خۆیەتی زیاتر لە هەمیشە سەرنجیان بدرێتێ و کاریان لە سەر بکرێ. ناسینی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان یەکێک لەو پەیامانەیە کە ئێمە دەتوانین لەم مانگرتنەوە فێری ببین. بنەماڵەیەک، شارێک، حیزبێک یان میللەتێک _کە مەبەستی سەرەکیی ئێمەیە_ ئەگەر دەیهەوێ لە پێناو ئامانجێکی دیاریکراودا تێ بکۆشی و خەباتی لە پێناویدا بکا، سەرەکیترین مەرجی سەرکەوتنی یەکیەتیی و یەکگرتووییە. بێگومان ئەم شەرتە نایەتە دی تا ئەو کاتەی کە بەرژەوەندییە گشتییەکە دیاری دەکرێن. لەوانەیە یەکێک لەو هۆکارانەی تا ئێستا هەستی یەکیەتی و یەکگرتوویی لە نێو ئێمەی میللەتی کورد‌دا بە لاوازی هێشتۆتەوە، نەناسین و دەرک‌ نەکردنی بەرژەوەندییە گشتییەکانمان بێ. زۆر جار لە ئەدەبیاتی سیاسیی کورد دا قسە لە «بەرژەوەندیی نەتەوەیی» و «بەرژەوەندیی نیشتمانی» دەکرێ کە هەموو لایەکمان بە هەر بیروبۆچوون و ئایدیایەکەوە دەبێ هەوڵی دابینکردن و وەدەستهێنان و دواتر پاراستنی بدەین، بەڵام لەوانەیە کەمایەسییەکە لێرەدا بێ کە ئەم تێڕوانینانە زۆر گشتین و وردنەکراونەتەوە بۆ نێو بەدەنەی کۆمەڵگە. لێرەدایە کە کۆمەڵگەی مەدەنی دەتوانێ ئەم بۆشاییە پڕ بکاتەوە. ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکانی پێناسەکراو لە چوارچێوەی بزووتنەوەی مەدەنیدا، دەتوانن کار لە سەر تێگەیاندنی کۆمەڵگە لە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و هەڕەشە هاوبەشەکان بکەن. ئەوانن کە دەتوانن بە وردکردنەوەی بەرژەوەندیی نەتەوەیی و نیشتمانی بۆ کۆمەڵگە، کار لە سەر درووستکردنی یەکیەتیی و یەکگرتوویی نەتەوەیی لە کۆمەڵگەی کوردستاندا بکەن. بزووتنەوەی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا سەلماندوویەتی کە دەتوانێ لە قۆناغی نوێی بوونی خۆیدا بە شێوەیەکی ڕێکخراو و لە چوارچێوەی جەماوەردا کار لە سەر ڕەفتاری یەکگرتوو و هەڵوێستی هاوبەش بکا. هەڵمەتی بەدەنگەوەهاتنی خەڵکی سەرجەم شارەکانی کوردستان لە جەریانی بوومەلەرزەکەی ساڵی پاری کرماشان و مانگرتنەکەی شاری بانە، دوو نموونەن بۆ سەلماندنی ئەم ئیدیعایە. ( لە ژمارەی ٧٢٦ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)