کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری بەپرسی پەیوەندییە ئێرانییەکانی ح د ک لە کۆنگرەی ڕێکخراوی ئازاد و رفاه،ی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان

19:32 - 4 جۆزەردان 2718

لە سەر بانگھێشتنی حیزبی ئازادی رفاە ئێرانیان خالید حەسەنپوور ئەندامی رێبەری و بەرپرسی بەشی پێوەندییە ئێرانێەکان، رۆژی ٢٠ی مای لە شاری فرانکفۆرت بەشداریکرد لە میزگیردێک کە رێکخراوی ناوبراو بۆ باس و راوێژ لەسەر پێکھێنانی ھەواڵ بەندێک دژی کۆماری ئیسلامی پێکیھێنابوو. جێگای ئاماژێە کە ئەوکۆڕبەندە لە کۆمەڵێک ڕێکخراو و چالاکی سیاسی کە خۆیان وەک یەکەم رەوتی سۆسیال دێموکراتی ئێران نێوودێر کردوە پێکهاتووە. هاوڕێ خالید حەسەنپوور لەو « میزگیرد» ەدا وتارێکی پێشکەش کرد کە تێدا وێرای پێرۆزبایی لە پێکھێنانی حیزبی ازادی و رفاە، ھیوای خواست کە پێوەندی دۆستایەتی نێوان حیزبی دیموکراتی کوردستان و رێکخراوی ناوبراو بەردەوامبێ. لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باوڕێ خالید حەسەنپوور دید و بۆچوونی حیزبی دێموکراتی کوردستانی سەبارەت بە پێکھێنانی بەریەکی سەرانسەی بۆ بەشداران روونکردەوە. بەرپرسی بەشی پێوەندییە ئێرانێەکان پێی لەسەر ئەوە داگرت کە پێویستە لایەنە سەرانسەرییەکان لە پێش هەر هەنگاوێک بە مەبەستی پێک هێنانی بەرە، ئێعتراف بە ناسنامەی گەلانی ئێران بکەن و دان بەوەدابنێن کە ئێران وڵاتێکی فرەنەتەویە. پاشان ھەر بە پێی ئەوە چوارچێوەیەکی یاسایی کە فیدرالییە لە بەرچاو بگرن. شایانی باسە حیزبی ئازادی و رفاە رۆژێک پێشتر واتە رۆژی ١٩ی مای یەکەم کۆنگرەی خۆی ھەر لەوشارە گرت و مەوجودییەتی خۆی راگەیاند. ئەو رێکخراوە پێکدێ لە ژمارێک چاڵاکی سیاسی کە لە نێو ئەواندا کەسانی وەک حەسەن ماسالی و دوکتور عەبقری لە ئاستی بەرێوەبەریدان دەبیندرێن . http://kdpmedia.org/data/upimages/subfolders/Alman/hdk-hizbi-azad-1.jpg