کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزڕاگرتنی رۆژی جیهانیی منداڵان لە قەڵای دێموکرات

04:41 - 11 جۆزەردان 2718

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٠ی جۆزەردان هاوکات لەگەڵ ١ی ژۆئن کە بە ڕۆژی جیهانیی پەسندکرانی مافی منداڵان ناوەزد کراوە، منداڵە چاوگەشەکانی دێموکراتیش یادی ئەو رۆژەیان کردەوە. بە دەستپێشەخەریی ناوەندی مناڵپارێزی رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژی پێنج‌شەممە بەرانبەر بە ١٠ی جۆزەردانی ٩٧ی هەتاوی منداڵانی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونیان لە قەڵا، ڕێوڕەسمی خۆیانیان بەڕێوەبرد. پاش بەڕێوەچوونی چەند بڕگەی تەرخان کراو بۆ بزە و خۆشی خستنە سەر لێوی منداڵان، کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ لە یەکێک لە سالۆنەکانی بنکەی سەرەکیی دەفتەری سیاسیی حدک، ئەو ڕێوڕەسمە درێژی کێشا. بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە منداڵان و هەروەها بنەماڵەکانیان دوای سروودی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە سەرجەم شەهیدانی کورد وکوردستان، پێشکەشکاران بەناوەکانی "ئاڵاو پێشەوا" پێشەکییەکیان پێشکەش بە بەشداربووان کرد.لە برگەیەکی دیکەدا کەیوان عەزیزیەمەنی پەیامی ناوەندی مناڵپارێزی رۆژهەڵاتی کوردستانی خوێندەوە. دوای خوێندنەی چەند کورتە شێعرێک تایبەت بە دنیای مناڵان، گرووپی سروودی ناوەندی مناڵپارێزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هاوکاری بەشی هونەریی سەنتەری گەنجانی کۆیە ، بە سروودێک کۆڕەکەیان ڕازاندەوە خوێندنی گۆرانی بە دەنگی یەکێک لە گوڵەکانی باخچەی دێموکرات بەناوی"سەناریا خزرپوور" بڕگەیەکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمە بوو. لە درێژەی ئەو ڕێوڕەسمە خوشکە خەجیج مەعزووری لەوحی ڕیزلێنانی پێشکەش بە چەند کەس لەوانە کرد کە بە کاروباری مناڵپارێزی و هەروەها بەڕێوەچوونی ئەو ڕێوڕەسمی ماندوو بوون و لە لایەن بەشداربووانە بە گەرمی چەپڵەڕێزان کران. لە بڕگەیەکی دیکە ڕێوڕەسمی تایبەت بە رۆژی جیهانیی منداڵان، سێ منداڵی بەهرەمەند بەناوەکانی "ئاڵا و نیشتمان و کوردستان" لە باخچەی گۆرانی کوردی چەند چەپکە گوڵیان پێشکەش بە منداڵان و بنەماڵەکانی بەشداربوو لەو ڕێوڕەسمە کرد. ئەو مەراسمە بۆ هەڵپەڕکێی منداڵانی ناوەندی مناڵپارێزی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆتایی پێهات.