کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پۆلێکی دیکە لە لاوانی کوردستان، پەیوەست‌بوون بە حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە

17:32 - 15 جۆزەردان 2718

دوای تێپەڕ کردنی سەرکەوتووانەی دەورەی ٢٢٧ی سیاسی – نیزامیی پێشمەرگایەتی، پۆلێکی دیکە لە لاوانی خوێنگەرمیی کورد، بەرگی پیرۆزی پێشمەرگانەیان لەبەر کرد. رۆژی دووشەممە ١٤ی جۆزەردانی ٩٧ی هەتاوی ، خولی ٢٢٧ی دەورەی سەرەتایی پێشمەرگە کۆتایی هات و، بەم‌جۆرە پۆلێکی دیکە لە لاوانی رۆژهەلاتی کوردستان پەیوەست بە ریزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بوون. سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە ١٤ی جۆزەردان لە فێرگەی سیاسی نیزامیی لە بناری هەڵگورد لە رێورەسمێکی تایبەت، بە ئامادەبوونی بەشێک لە کادێر و پێشمەرگەکانی حیزب، ڕێوڕەسمی کۆتایی دەورەی ٢٢٧ی سەرەتایی پێشمەرگە لە شاخەکانی سنووری رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕیوەچوو. لە سەرەتا بەرێز هاوڕێ خالید وەنەوشە جێگری کۆمیسیۆنی سیاسیی نیزامی بەدانی کارتی پێناسی پێشمەرگایەتی وهەروەها چەک و کەرسەی نیزامیی سازمان دراو، بەو کەسانەی کە لەخولی دەورەی ٢٢٧ بەشداربوون بەو شێوە ئەو پۆلە لاوە بەفەرمی هاتنە نێو ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، پاش دەنگدانەوەی سروودی نەتەوایەتیی ئەی‌رەقیب و نواندنی چەند تابلۆی نیزامی کە بریتی بوون لە رێژەو نیزام جەمع و، هەروەها چەند بڕگەیەکی ڕەزمی و نیزامیی لەلایەن بەرێز برایم چووکەڵی بەرپرسی فێرگەوە کە باس لە ئامادەگی و ڕاهاتوویی پێشمەرگەکانی دەکرد ڕێوڕەسمەکە درێژەی پێدرا. لە بڕگەیەکی دیکە‌دا هاوڕێ بەرێز عومەر باڵەکی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان چەند وتەیەکی سەبارەت بە کۆتایی دەورەی ٢٢٧ی سەرەتایی پێشمەرگە پیشکەش کرد. بەرێزیان وێڕای بەخێر هاتنی ئەو پۆلە لاوە، کە لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستانەوە ریزی تێکۆشەرانی دێموکراتیان هەڵبژاردوە. لە درێژەی قسەکانی‌دا رۆڵ و ئەرکی گرینی ئەو لاوانەی بەرز نرخاند کە لە هەلومەرجی ئێستادا رێبازی شەهیدانی گەلەکەیان هەڵبژاردەو هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە لەداهاتوو‌دا ئەرکی زۆر گرینگ دەکەویتە سارشانیان ودەبێ شانازی بەخۆیان بکەن کە لە رێبازی ئەو حیزبەدا خەباتی خۆیان دەست پێکردوە.دواتر ئاماژەی بەوەدا کە تەنیا نابێ بە کۆتایی هاتنی دەورە واز لە فێر بوون بێنن دەبێ بە بەردەوامی هەوڵی فێربوون بدەن. لە ڕێوڕەسمی کۆتایی خولی ڕاهێنانی ئەو پۆلە پێشمەرگەیەدا کاک عومەر باڵەکی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزب ڕایگەیاند قۆناغێکی چارەنووسساز لەبەردم بزووتنەوەی کورد لە ئێران دایە و ئەرکی هەموو هێزە سیاسییەکانی کوردستانە ئامادەکاریی پێویستی بۆ بکەن. ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای شرۆڤە و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێران و ستاتۆی کۆماری ئیسلامی لە هاوکێشەکانی ئێستای ناوچەدا، تیشکی خستەسەر ئەوە کە کۆماری ئیسلامی هەم لە نێوخۆی وڵات بەرەوڕووی کۆمەڵێک قەیرانی گۆڕانخوڵقێن و هەروەها ناڕەزایەتیی بەربڵاوی خەڵک بۆتەوە کە توانای وەڵامدانەوە و چارەسەری ئەم کێشانەی نیە، هەم لە دەرەوەی سنوورەکانی خەریکە تاڵاوی شکستی بەرزەفڕی و دەستێوەردانەکانی بە دەمدا دەکەن. بەڕێزیان پێی لەسەر ئەوە داگرت کە ئەو بارودۆخە نوێیە کۆمەڵێک ئەرکیشی خستووەتە بەردەم حیزبەکان و هێزە سیاسییەکانی کوردستان تا بە هاوخەباتی و یەکڕیزیی نەتەوەیی هەل و دەرفەت بخوڵقێنن و، بوارە ڕەخساوەکان لە پێناو بەرژەوەندیی پرسی کورددا بقۆزنەوە.