کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیدار و چاوپێکەوتنی کادرەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گەل کۆمەڵانی خەڵک کوردستان لە ناوچەی شنۆ

19:35 - 23 جۆزەردان 2718

کۆمەڵانی خەڵک کوردستان لە ناوچەی شنۆ بە هاوکاری و پشتیوانیی "پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان"، دەستەیەک لە کادرەکانی حیزب لە ناوخۆی وڵات لە شاری شنۆ، لە گەڵ چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی خەڵکی ئەو ناوچەیە لە باخێکی نێوان شێوەسماک و سینگانه کۆبوونەتەوە. لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردودا و لە شوێن و جێگای جیاواز، دەستەیەک لە کادرەکانی سەر بە رێکخستنی نێوخۆی وڵات، لە شاری شنۆ لە چەند کۆبوونەوەی جیاواز‌دا لە گەڵ کۆمەڵێک لە چین و توێژەکانی ئەم شارە دیدار و چاوپێکەوتنیان کردوە. لەم کۆبوونەوانەدا کە بە هاوکاری و پشتیوانیی پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرێوەچووە، کادرەکانی حیزب لە پێوەندی لە گەڵ شەرایەتی سیاسیی ئێران و ناوچەکە و هەڵوێست و ڕوانینەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هەروەها سیاسەتەکانی رێژیم لە کوردستان و هەوڵی بەردەوامی ناوەندە ئەمنیەتیەکانی رێژیم بۆ هەرچی زیاتر میلیتاریزەکردنی کوردستان، قسەیان بۆ بەشدارانی کۆبوونەوەکان کردوە. هەر لەم پێوەندییەدا ڕاوبۆچوونی خەڵک بە وردی وەرگیراوە و ڕاپۆرتەکەی بە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کورستان دراوەتەوە. لەم پێوەندییەدا کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و پێزانین و دەستخۆشی بۆ پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان، سپاس و ئافەرین دەنێری بۆ ئەو کۆمەڵە لە کادرەکانی حیزب لە نێوخۆی وڵات و هیوای بەردەوامییان لە کار و ئەرکە پێ ئەسپێردراوەکانیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.