کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری هەیئەتێکی ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆبونەوەی شوڕای ئەنترناسیونالی سۆسیالیست

15:05 - 4 پووشپەڕ 2718

سەرلەبەیانی رێکەوتی ٢٦ی جونی ٢٠١٨ واتە سبەی بەیانی هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەسەرپەرستی بەرێز کاک قادر وریا ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەشداریی لە کۆبونەوەی شورای ئینترناسیونالی سۆسیالیست دەکات. جێگای ئاماژەیە کە ئەم کۆبونەوەیە دوو رۆژ دەخایەنێ و لە بنکەی سەرەکیی نەتەوەیەکگرتوەکان لە ژنێف دەبەسترێت. لەرۆژانی داهاتوو ئاگاداری زیاترمان دەبێت لەسەر شێوەی بەشداری هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەم کۆبونەوەیەدا. نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئێنترناسیونالی سۆسیالیست. ٢٥ی جونی ٢٠١٨