کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێکهێنانی سیمینارێک لە دوو تەوەری جیاجیادا، لە وڵاتی ئاڵمان.

16:10 - 4 پووشپەڕ 2718

دوانیوەرۆی رۆژی شەممە رێکەوت ۲۳ی یوونی ۲۰۱۸ حیزبی دێموکراتی کوردستان ـــ کۆمیتەی ئاڵمان سیمینارێکی هاوبەشی بۆ بەرێزان کاک قادر وریا ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و دکتور مەنسوور سۆهرابی لە وڵاتی ئاڵمان پێک‌هێنا. تەوەری یەکەمی سیمینارەکە لەژێر ناوی : هەلومەرجی ئێستای رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و ئەرکی هێزە سیاسییەکان کە لەلایەن بەرێز کاک قادر وریا پێشکەش کرا. تەوەری دووهەمی سیمینارەکە لەژێر ناوی: بارودۆخی ژینگەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە حاکمییەتی کۆمای ئیسلامی ئێراندا، لە لایەن دکتور مەنسوور سۆهرابی پێشکەش کرا. سەرەتا بەدەقەیەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی رێگای ڕزگاری کوردستان سیمینارەکە دەستی پێکرا و، لەلایەن کاک سوڵتان گوڵاوی بەرپرسی حیزبی دێموکراتی کوردستان ــ کۆمیتەی ئاڵمان بەخێر هاتنی بەشداربووان کرا. لەبەشی یەکەمی سیمینارەکە بەرێز کاک قادر وریا دەسەڵاتداریەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سیستەمی ئیدئۆلۆژی ولایەتی موتڵەقەی فەقیهـ و خۆسەپاندنیان، بەسەر ژێرخانەکانی ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتی بەسەر کۆمەڵگاکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، خستە بەر باس و لێکۆڵینەوە و باسی لەو خەسارانەش کرد لە لەرێی سیاسەتە سەقەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کورستان و ئێران تووشی گرفت و نەهامەتی بووە. لەبەشی دووهەمی قسەکانی کاک قادر وریا، تیشکی خستە سەر نامەشرووع بوونی رژیمی ئیسلامیی ئێران، هەم لەنێو چین و توێژە جیاجیاکانی ناو خۆی ئێران و، هەم لە رووی دیپڵۆماسییەوە. لە بەشی کۆتایی قسەکانی کاک قادر وریا، ئاماژە بە رۆڵی کاریگەری یەکگرتوویی لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرا و هاوکات داوای لەهەموو لایەنەکان کرد کە بۆ پێک هێنانی بەرەیەکی کوردستانی هەموو هەوڵێک وەگەڕ بخەن. لە بەشی دووهەمی سیمینارەکەدا کە تەرخان کرابوو بۆ دکتور مەنسوور سۆهرابی، باس لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە ژینگە کرا و لە درێژەی قسەکانی دکتور مەنسوور سۆهرابی تیشک خرایە سەر ئەو خەسارگەلەی کە لەرێی سیاسەتەکان کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، ژینگەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کەوتووە. دکتور مەنسوور سۆهرابی لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە ناردنی ئاوی پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد بۆ دەرەوەی کوردستان و، کە بەهۆی سیاسەتە سەقەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ناوچەکانیان روویان لە وشک بوون کردوە. لە کۆتایی بەشی دووهەمی سیمینارەکە دوکتور مەنسوور سۆهرابی باسی لە نەبوونی پلانێک بۆ پاراستنی ژینگەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد و، داوای لە حیزبەکانی رۆژهەڵات کرد کە بۆ ئەو مەبەسته پلانێکی هاوبەش داڕێژن و ژوورێکی فیکری بۆ پێک بێنن. لە کۆتایی سیمینارەکەدا، بەشێک لە بەشداربووانی ئەو سیمینارە پرسیار وتێبینی خۆیانیان خستەڕوو ، کە دواتر لە لایەن بەرێزان کاک قادر وریا ئەندامی دەفتەری سیاسی حدک، و دکتور مەنسوور سۆهرابی وڵامدرانەوە. sminar-qadr-wriya2018-2.jpg