کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەواڵێک گرینگ لە پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە

05:20 - 8 پووشپەڕ 2718

پارێزەرانی خۆنەویست و تێکۆشەر، لە سەر تازەترین چالاکی خۆیان هەواڵێکیان بڵاو کردووتەوە. کە دەقی ڕاگەیاندراوەکەیان بەم شێوەیە : ڕۆڵەکانی پارێزەری نیشتمان چەند مۆڵگەیەکی رێژیمیان لە شاری شنۆ کردە ئامانج. خەڵکی بەشەرەفی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە بە مەبەستی پارێزاری لە خاکی پیرۆزی کوردستان و وڵامدانەوە بە هەوڵی میلیتاریزەکردنی کوردستان لە لایەن رێژیمەوە و وڵامدانەوە بە گوشاری هێزەکانی رێژیم بۆ سەر خەڵکی نیشتمانەکەمان، چەند مۆڵگە و پێگەیەکی نیزامیی رێژیم لە شاری شنۆ لە لایەن ڕۆڵە شۆڕشگێڕەکانی نیشتمانەوە کرانە ئامانج. شەوی پێنجشەممە لە سەر هەینی ، ریکەوتی ٧ بۆ ٨ی پووشپەڕ لە ئەنجامی عەمەلیاتێکی هاوبەشی پێشمەرگانە و پلان بۆ داڕێژراودا چەند تیمێک لە پاڕێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چەند مۆڵگە و پادگانی سەرەکیی سپای پاسدارانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان لە شاری شنۆ دایە بەر هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی خۆیان. بە پێی بەرنامەی لە پێشدا داڕێژراو کاتژمێر١٠ی شەوی پێنجشەممە لە سەر هەینی بەکاتی ئێران، چەند تیمێکی پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە یەک کات‌دا و هاوبەش هێرشیان کردە سەرچەند مۆڵەیەکی رێژیم لە شاری شنۆ. لەم دژکردەوە شۆڕشگێڕانەدا رۆڵەکانی پارێزەرانی وڵات بە ئارپیجی و نارنجۆک هێرشیان کردە سەر پایاکانی شاکرئاباد، تاچیناوێ و زمێ لە شاری شنۆ کە تا ئێستا زانیارییەکی ئەوتۆ لە خەساری گیانی هێزەکانی رێژیم لە بەردەست‌دا نیە. هەر دوای بەرێوەبردنی ئەرکی شۆڕشگێڕانەی پارێزەرانی رۆژهەڵات‌دا هێزە بەکرێگیراوەکانی رێژیم گۆڕستانی سوڵتان مستەفایان بە مەبەستی لەداوخستنی پارێزەرانی نیشتمان ئاگر تێ‌بەرداوە کە بەخۆشییەوە پارێزەرانی رۆژهەڵات شوێنەکەیان بە سەرکەوتوویی بەجێ‌هێشتووە. سڵاو بۆ رۆلە بەدەستوبردەکانی نیشتمان سەرکەوتن بۆ خەڵکی کوردستان پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان شەوی ٧ لە سەر ٨ی پۆووشپەڕی ١٣٩٧ رۆژهەڵاتی کوردستان