کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی دوو رۆژەی شووڕای ئینترناسیونال- سۆسیالیستی ژنان کۆتایی هات

05:22 - 10 پووشپەڕ 2718

روژی هەینی ٢٩ ی جوونی ٢٠١٨، دوویەمین و دوایین رۆژی کۆبوونەوەی رێکخراوی ئینترناسیۆنال- سوسیالیستی ژنان لە وڵاتی سویس بوو. لەو رۆژەدا دوو تەوەر باسیان لەسەر کرا. کە رۆڵی پەروەردە لە دنیای مەجازی یا ماسمێدیا دا، و بەرانبەری ژن و پیاو لە دنیای بازار و ئابووری و شێوەکانی بە چالیش کێشانی ناهاوسەنگییەکان. کاتێک لە باسی پەروردە دا، نۆرە بە بەشدارانی کۆبوونەوەکە درا، هەئیەتی حیزب لە سەر هێندێک خاڵی گرینگی پێویندی دار بە مافی ژن لە جوغرافیای وڵاتێکی وەکوو ئێران و کێشەی نەتەوەی کورد بەگشتیی و پرسی ژنی کورد بەتایبەتی و دژواریەکانی باسێکی گرینگی پێشکەش کرد. لە باسی بازار و ئابووری دا، راپۆرتێک سەبارەت بە وەزعی ماڵی رێکخراوەکە درا. چالاکی ژنان و پێشکەوتن و گەشەی کردنیان لەبواری کار کردن بە تینکنۆلۆژیای مەوجوود لە وڵاتانی کەم پەرگرتوو دا،هەروەها، چاوپێکەوتنی بەرپرسی ئینترناسێونال- سۆسیالیستی ژنان، لەگەڵ وتەبێری یو ئێن، هەوڵ‌دان بۆ پێشگیری لە ئیعدامە داسەپاوەکان و کەم کارکاریگەری بوونی هەوڵەکانی لەوبوارە دا، رۆلی پتری سیاسی ژنان لە ئەفریقا و ناوچەکانی دیکەی جیهان، بەشیک لە باسەکانی ئەو تەورە بوون. لە داهاتوو دا، سەبارەت بە وردەکاریی کۆبوونەوکە زانیاری پتر بڵاو دەکرێتەوە.