کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری هەیئەتێکی "حدک" لە کۆبوونەوەی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبریتانیا

17:57 - 12 پووشپەڕ 2718

ڕۆژی دوو شەممە رێکەوتی ٢ی جولای ٢٠١٨ی زایینی، لەسەر بانگێشتی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بریتانیا، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێكهاتوو لە بەرێزان دوکتور سەعید شەمس و مەولوود سوارە لە کۆبەەنەوەی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان کە لە پارلەمانی بریتانیا ڕێکخرابوو، بەشدارییان کرد. ئەو کۆبوونەوە بە هاوکاری جاك لۆپرێست،ی ئەندامی پارلمانی بریتانیا و بەرپرسی گروپی پارلمانتەرانی بریتانیا بۆ داکۆکی لە کێشەی کورد و هەروەها کاروان جەمال نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخرابوو. لە پەڕاوێزی کۆبوونەوەکەدا چەندین باس و خوازی جیاواز هاتنە بەر باس و شرۆڤە کردن، کە گرینگترین بابەت، دوایین گۆرانکارییەکانی ناوچە و بەتایبەت کوردستانی باشوور و هێزی پێشمەرگەی کوردستان وەک کاریگەرترین و بەتواناترین هیزی چەکداری ناوچەکە بۆ تێکشكاندنی داعش و بەرگری کردن لە دێموکراسی و سەقامگیری کوردستان بوو. هەروەها یارمەتی و مەشق پێ کردنی دەولەتی بریتانیا بە زیاتر لە دەهەزار پێشمەرگەی کوردستان و هاوکات سەردان و چاوپێکەوتنی بەرپرس و کاربەدەستانی کوردستان و تشویق کردن و هاندانی زیاتری کۆمپانیە بیانییەکان بۆ گواستنەوەی سەرمایەکان و کارکردن لە کوردستان تەوەری سەرەکی باسەکان بوون. پێویست بە ئاماژەیە کە هەیئەتی حیزبیمان لەگەڵ بەشێکی بەرچاو لە پارلمانتێران و نوێنەری حیزب و لایەنەکان دیداریان تازە کردەوە و باس و خواستێکی تێروتەسەل لەگەڵ بەشێک لە ئەندامی پارلمان و لۆرد و وەزیرە دۆستەکانی گەلی کورد لەو کۆبوونەوەدا ئەنجام درا کە لە ناویان دا دەکرێ ئاماژە بە هەریەكە لەبەرێزان: ئالستەر بێرد وەزیری دەولەت بۆ کاروباری رۆژهەلاتی نێوەراست، جاك لۆپریستی ئەندامی پارلمانی بریتانیا و بەرپرسی گروپی پارلمانتەرانی بریتانیا بۆ داکۆکی لە کێشەی کورد، نەزار میرجان محەممەد جێگری باڵوێزی عێراق لە لەندەن، تۆم هاردی و لۆرد رەی و هەروەها نەدیم زەهاوی وەزیری خوێندن . لەم دیدارە کورتانەدا نوێنەری حیزب ئیشارەی بەتازەترین رووداوەکانی ئێران کرد و داوای پشتیوانی لە دۆستانی کورد کرد کەیارمەتی دەری خەڵکی وەزالەهاتووی ئێران بن بۆ گەیشتن بە دیموکراسی و ئازادی و ژیانێکی شیاو، لە سایەی حکومەتێکی دیموکراتیکدا.