کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بەبۆنە ٢٢ی پووشپەڕ لە ناوچەی دیواندەرە

16:07 - 13 پووشپەڕ 2718

لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەرەی ئەمساڵ کە هاوکاتە لەگەڵ ٢٩ ساڵەی تیرۆری دوکتور قاسملووی هەردەم زیندوو، لە ناوچەی دیواندەرە، بەبەربڵاوی چالاکیی تەبلیغی کراوە. تێکۆشەران و ئەندامانی سەر بەر ڕێکخستنە نهێنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی دیواندەرە، بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدکرانی قاسملووی کوردان بە دەستی تیرۆریستە بەناو دیپلۆماتەکانی کۆماری ئیسلامی، بە بڵاو کردنەوەی وێنەی دوکتور قاسملوو سەرلەنوێ، وێڕای مەحکووم کردنی رێژیمی تیرۆریست‌پەروەری کۆماری ئیسلامی، لەگەڵ ڕێباز و ئامانجەکانی شەهید دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی و سەرجەم شەهیدانی کوردستان پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە. شەوی رابردوو ١٢ لەسەر ١٣ی پووشپەڕ، لایەنگران و دڵسۆزانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە چەندین شوێنی بەرچاوی شاری دیواندەرە بە بۆنەی ٢٩مین ساڵیادی تیرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی ، تراکت و وێنەی پێوەندی‌دارییان بڵاو کردەوە. ئەوشوێنانەی لە شاری دیواندەرە کە تێدا چالاکیی تەبلیغاتی کراون بریتین لە؛ گەڕەکەکانی سەرەوەی پارکی شار، ئەندیشە، مزگەوتی چوارباغ، گەڕەک و مزگەوتی جامیعە، مزگەوتی خولەفای ڕاشدین، فازی یەک، مەسکەنی مێهر، پارکی میللەت، جادەی ساحلی و زۆرێک لە ماڵان و شەقامەکانی شار. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە چاوی ئەمەگناسییەوە سەیری سەرجەم تێکۆشانی ئەندامان و لاینگرانی خۆی دەکا و، سپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە خەڵکی دێموکراتدۆستی دیواندەرە دەکا.