کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری ئەندام و لایانگرانی حدک لە وڵاتی ئوتریش لە خۆپیشاندانێک دژ بە هاتنی حەسەن ڕوحانی بۆ ئەو وڵاتە

05:44 - 16 پووشپەڕ 2718

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٤ی جولای ٢٠١٨ی زایینی، بە مەبەستی ڕیسوا و سەرکۆنە کردنی سەفەری حەسەن ڕۆحانی،ی سەرۆک کۆماری ڕژیمی تێرۆریستی ئیسلامی ئێران بۆ وڵاتی ئوتریش، خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی دەربڕین لە لایەن ڕێکخراوێکی ئوتریشی- ئیسرائیلی بە ناوی "Stop the Bomb بۆمب بوەستێنن" بەڕێوە چوو.ئەو کۆبوونەوەیە کاتژمێر ١٠ی سەر لە بەیانی لە نیزیک شوینی دانیشتی سەدری ئەعزم و هەروەها سەرکۆماری ئوتریش، کە هاوکات شوێنی پێشوازی کردن لە سەرۆک کۆماری ڕێژیمی ئیسلامی ئێران بوو ڕیکخرا و تا کاتژمێر ١١ و ٣٠ خولەک بەردەوام بوو. لەم خۆپێشاندانە ئەندمان و لایانگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان زۆر چالاکانە بەشداریان کرد و مەیدانی ئەو خۆپێشاندانەیان بە ئاڵای کوردستان و ئاڕمی حیزبی و هەروەها وێنەی شەهیدی ڕێبەرمان دوکتۆر قاسملوی نەمر ڕازاندەوە. پێویست بە ئاماژەیە کە ئەو کۆبوونەوە و خۆپیشاندانە سەرنجی ڕێبوارانی ئەو شەقامە و گەشتیارێکی یەکجار زۆر کە بەو شوێنەدا تێدەپەڕین بەلای خۆی دا ڕاکیشا، هاوکات چەندین داودەزگای ڕاگەیاندنی ئوتریشی و ئیسرایلی سەردانی ئەم خۆپێشاندانەیان کرد و وێنەو فیلمیان بڵاوکردەوە. لە دڕیژەی خۆپیشاندانەکە دا چەند پەیامێکیش بە زمانی ئاڵمانی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران خوێندرایەوە.