کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزڕاگرتنی یادی دوکتور قاسملوو لە شاری بیجاڕ

14:02 - 16 پووشپەڕ 2718

کوردانی خوێنگەرم و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری "بیجاڕ"، لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕ ساڵرۆژی شەهیدکرانی دکتور قاسملوو، لە چالاکییەکی تەبلیغاتی‌دا یاد و ناوی ئەو رێبەرەیان بەرزڕاگرت. تێکۆشەرانی بیجاڕی و سەر بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی حیزبی دێموکرات، لە رۆژانی ڕابردوو، بە بۆنەی ٢٩مین ساڵیادی تیرۆر کردنی سکرتێری پێشووی حیزبەکەمان بە دەستی نێردراوانی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتی ئۆتریش، بە بڵاوکردنەوەی وێنەی قاسملووی ڕێبەر و، هەروەها دروشم و تراکتی پێوەندی‌دار، وێڕای مەحکووم‌کردنی ئەو کردەوە تیرۆریستییەی کۆماری ئیسلامی، وەفاداریی خۆیانیان بە ڕێباز و ڕێگای شەهیدانی گەل، سەلماند. ئەو شوێنانەی لە شاری بیجاڕ کە تێدا چالاکیی‌ تەبلیغی کراون بریتین لە: مزگەوتی قائم، مزگەوتی "امیرالمومنین"، دەوروبەری پایگای بەسیج، مزگەوتی ئیمام حەسەن موجتەبا، مەیدان رەحمانی، و کەمەربەندی تیکاب سنە، نەخوشخانە ئیمام حسێن، شەقامی فازڵ،بازاڕ قدیمی و لە گەڵ چەندین کۆڵان و گەڕەکی دیکەی ئەو شارە. کۆمیسیونی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، وێڕای دەستخۆشی کردن لە دۆستان و لایەنگرانی خۆی لە شاری بیجاڕ، هیوای سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.